Original Articles

The Effect of The Idea Nomination Strategy on Developing Pivotal Thinking Skills Among Eighth Grade Students in History

  • بڵاو کرایەوە 2025-01-15
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 4 (2024): بەرگی ٧ - ژمارە
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2574.23
  • Azhi Hama Qazi Department of Social Sciences- College of Basic Education- Sulaimai University- ( Sulaimani)-Kurdistan Region- Iraq Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2574.23

کلیلە وشەکان:

ستراتیژی بژاردەی بیرۆکەکان- کارامەییەکانی بیرکردنەوەی تەوەرەیی- مێژوو)

پوختە

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، زانینی کاریگەریی ستراتیژی بژاردەی بیرۆکەکانە لە گەشەپێدانی کارامەییەکانی بیرکردنەوەی تەوەرەیی لای خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە بابەتی مێژوو. میتۆدی توێژینەوەکە بریتیە لە میتۆدی ئەزموونی بە وەرگرتنی دوو گروپ لە خوێندکار، کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکدێت لە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)ز. نمونەی توێژینەوەکە بەشێوەیەکی مەبەستدار لە کۆمەڵگەی پەروەردەی مارگرێت دەستنیشانکرا لە ناوەندی شاری سلێمانی، کە پێکهات لە (٣٠) خوێندکار، پاش ئەنجامدانی ڕێککارەکانی هاوتاکردن بەشێوەیەکی هەڕەمەکی پۆلی (أ) بە کۆنترۆڵکرا و پۆلی (ب) بە گروپی ئەزموونگەری هەڵبژێردران. بۆ هێنانەدی ئامانجی توێژینەوەکە پێوەرێک ئامادەکرا بۆ کارامەییەکانی بیرکردنەوەیی تەوەرەیی، کە پێکهات لە (٤٠) بڕگە و بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕاستی ڕواڵەتی، خرایەبەردەم پسپۆڕان لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە، دەرونزانی، مێژوو. پاشان ڕاستی بونیاتی دۆزرایەوە، دواتر نەگۆڕی پێوەرەکە لە ڕێگای هاوکۆلکەی ئاماری (ئەلفاکرۆنباخ) دۆزرایەوە، کە بەهاکەی بریتی بوو لە (٠،٨٩). 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Hama Qazi , Azhi, trans. 2025. “The Effect of The Idea Nomination Strategy on Developing Pivotal Thinking Skills Among Eighth Grade Students in History”. گۆڤاری توێژەر 7 (4): 672-98. https://doi.org/10.31918/twejer.2574.23.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 54

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.