کاریگەری هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر گەشەکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە شاری سۆران
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.14کلیلە وشەکان:
نەخۆشی, مۆدێلی بایۆسایکۆسۆشیال, نەخۆشییە درێژخایەنەکان, هۆکارە کۆمەڵایەتییەکانپوختە
ئەم توێژینەوەیە ئامانجییەتی بەدوای هۆکارە کۆمەڵایەتییەکاندا بگەڕێت کە کاریگەرن لە سەرهەڵدان و خراپرتربوونی دۆخی ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، بەتایبەت ئەو نەخۆشیە درێژخایەنە باوانەی کە لە کۆمەڵگەکەماندا بەرچاون (بەرزە فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەکرە). ئەمەش بۆ نیشاندانی ئەوەی کە نەخۆشییە جەستەییەکان لەژێر کاریگەری ڕاستەوخۆی هۆکارە کۆمەڵایەتییەکاندایە. توێژەران چاوپێکەوتنیان لەگەڵ (٧) چارەخواز و (٧) پزیشکی پسپۆڕییەکانی نەخۆشیە درێژخایەنەکان کردووە، دواتر داتای کۆکراوە لەسەر بنەمای ئامانجەکانی توێژینەوە و بەهۆی مۆدێلی بایۆسایکۆسۆشیال شیکردنەوەی بۆ کراوە. دەرکەوتووە خراپی باری دارایی، گوشاری کۆمەڵایەتی، کێشە کۆمەڵایەتییەکان و جیاوازی ڕەگەز کاریگەریان لەسەر زۆربەی چارەخوازان داناوە و وایکردووە نەتوانن بەشێوەیەکی باش لەگەڵ نەخۆشییەکانیاندا بگوزەرێنن. پزیشکەکان باوەڕیان وایە ڕۆڵی فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک فەرامۆش بکرێت، چونکە لە نموونەی نەخۆشەکانەوە ئەزموونی ئەوەکراوە بە خراپبوونی دۆخی کۆمەڵایەتی، دۆخی جەستەیی نەخۆش خراپتربووە. بۆیە پێویستیمان بە مۆدێلێکی چارەسەر کە هەم لایەنی بایلۆژی و هەم لایەنی کۆمەڵایەتی بە گرنگ سەیربکات.