The principle of independence in drafting and amending the constitution
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.49کلیلە وشەکان:
بنەمای سەربەخۆیی دەستووری، دەستوورە سەپێنرأوەکان، دەستوورە دیموکراسیەکان، هەموارکردنەوەی دەستوور.پوختە
دەستوور به بڕبڕەی پشتی سیستەمی یاسایی و سیاسی هەر وڵاتێک دادهنرێت. سروشتی سیستهمی حکومەت دیاری دەکات، ئەو ڕێسایانە دادەمەزرێنێت کە پەیوەندی دەوڵەت لەگەڵ هأووڵاتیان ڕێکدەخات و گەرەنتی پێویست بۆ پاراستنی ماف و ئازادی تاکەکان دابین دەکات.
ئەم توێژینەوەیە بەدواداچوون دهكات بۆ کاریگەریی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و بنەما یاساییە جیهانیه گشتگیرەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لەسەر دەستوورە نیشتمانییەکان و تا چەند ئەم هۆکارانە کاریگەرییان لەسەر سەربەخۆیی دەوڵەتان هەیە لە داڕشتنی دەستوورەکانیاندا. لێکۆڵینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو پرسیارە نأوەندییە کە ئایا پرۆسەی داڕشتن یان هەموارکردنەوەی دەستوورەکان بە هۆی زیادبوونی فشار و کاریگەرییە نێودەوڵەتییەکانەوە وازی لە سیمای سروشتی نأوخۆیی خۆی هێنأوە، یان ئایا دەوڵەتان هێشتا مافی سەروەری خۆیان بۆ داڕشتن و هەموارکردنەوەی دەستوورەکانیان بەگوێرەی ئیرادەی خۆیان و بارودۆخی نأوخۆیی خۆیان پاراستووە.