Original Articles

شیكردنەوەی تایبەتمەندییە مۆڕفۆمەترییەکانی ئاوزێڵی ڕووباری باڵەییان (لێكۆڵینەوەیەكی جیۆمۆڕفۆلۆجی)

  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): Volume 7 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.12
  • نالی جواد حمد زانكۆی كۆیە ــ فاكەڵتی پەروەردە Author
  • سیروان عبدالرحمان ڕسول زانكۆی سۆران_ فاكەڵتی ئاداب Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2471.12

پوختە

ئامانجی ئەم لێكۆڵینەوەیە دەستنیشانكردنی گرنگترین تایبەتمەندییە  مۆڕفۆمەترییەکانی ئاوزێڵی ڕووباری باڵەییانە، لە ڕێگای بەكارهێنانی داتای بەرزونزمیی ژمارەیی (DEM.12.5m) تایبەت بە ناوچەی لێكۆڵینەوە و بەكارهێنانی لە ڕێگای بەرنامەی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (ArcGis.10.4.1)  بە مەبەستی شیكردنەوەی داتاكان و دیاریكردنی تایبەتمەندییە مۆڕفۆمەترییەکان.

لە دەرئەنجامی شیكردنەوەی تایبەتمەندییە مۆڕفۆمەترییەکان بۆمان دەردەكەوێت، كە ناوچەی لێكۆڵینەوە لە (5) ئاوزێڵی لاوەكی پێكدێت، هەروەها لە ڕووی تایبەتمەندییەکانی ڕووبەر و شێوە و بەرزونزمی جیاوازییان هەیە، بەپێی بەهاكانی ڕێژەی بازنەیی و هاوكۆلكەی شێوەی ئاوزێڵ دەردەكەوێت ئاوزێڵەكان  زیاتر نزیكدەبنەوە  لە شێوەی ئەندازەیی نیمچە بازنەیی، سەرجەم ئاوزێڵەكانیش بە قۆناغی گەنجیدا تێدەپەڕن، هەروەها لە ئەنجامی شیكردنەوەی تایبەتمەندییەکانی لەبەرڕۆیشتنی ئاوی دەردەكەوێت، كە كۆی ژمارەی لقە ئاوییەکان بەسەرجەم پلەكانیەوە ژمارەیان دەگاتە (1388 لق) و لە ڕووی ژمارە و دڕێژییەوە بە پێی قەبارەی ئاوزێڵەكان جیاوازییان هەیە، هەروەها كۆی درێژیشیان دەگاتە (746.72كم)، شێوازەكانی (درەختی، هاوتەریب، لاكێشەیی، دڕكاوی) لە ئاوزێڵەكەدا دەبینرێن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەختیی ڕووی زەوی و پێكهاتە و بونیادی جیۆلۆجی و جۆری بەردەكان و جوڵەی تەكتۆنی.

وشە كلیلییەکان: ئاوزێڵی باڵەییان، شیكردنەوەی مۆرفۆمەتری، شێوەی ئاوزێڵ، سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS)، بەرزونزمی، لەبەرڕۆیشتن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

حمد نالی جواد, and رسول سیروان عبدالرحمان, trans. 2024. “شیكردنەوەی تایبەتمەندییە مۆڕفۆمەترییەکانی ئاوزێڵی ڕووباری باڵەییان (لێكۆڵینەوەیەكی جیۆمۆڕفۆلۆجی)”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 282-309. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.12.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.