مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە (توێژینەوەیەکی شیکاری - بەراوردکارییە)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2253.18کلیلە وشەکان:
کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ، مامەڵەی شکۆمەندانە، شکۆمەندی لە شوێنی کارکردن، ژیانی تایبەت، کەسایەتیی یاسایی.پوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ ڕوونکردنەوە و دیاریکردنی ناوەڕۆکی مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە. تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە لە کاتێدایە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری ئافرەتی بیانی لە بواری کاری ناومال لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەڵام یاسایەکی تایبەت بە ڕێکخستنی کارکردنی کرێکارانی بواری کاری ناوماڵ بە تایبەت کرێکارە بیانییەکانی ئەم بوارە نییە تاوەکو مافەکانیان دەستەبەربکات لەسەرووی هەمووشیانەوە مافی مامەڵەی شکۆمەندانە. لەم سۆنگەیەوە لێکۆڵینەوەکە هەوڵی دەستنیشانکردنی کەلێن و کەموکورتییە یاساییەکان و چارەسەرکردنیانی داوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە میتۆدەکانی شیکاری و بەراوردکاری. بە مەبەستی چوونە نێو قۆڵایی بابەتەکە، ناوەڕۆکی توێژینەوە بەسەر دوو باسدا دابەشکراوە. باسی یەکەم تەرخانکراوە بۆ باسکردنی چەمکی مافی کرێکاری ئافرەتی بیانیی ناوماڵ لە مامەڵەیەکی شکۆمەندانە. لە باسی دووەمدا تیشک دەخرێتە سەر ناوەڕۆکی مافی مامەڵەی شکۆمەندانە. لە کۆتاییدا گرنگترین ئەنجام و ڕاسپاردەکان خراونەتەڕوو.