ڕەوشى پەروەردە و فێرکردن لە پارێزگاى هەولێر ١٩٩٤-١٩٩٨
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.08کلیلە وشەکان:
(پەروەردە، داتا، بەرنامە، ڕێکخراو، چالاکیی)پوختە
پەروەردە یەکێکە لە بزوێنەرەکانى کۆمەڵگە و نیشانە و دەرخستەى ئاستى ڕۆشنبیرییە, پێشکەوتنى هەر کۆمەڵگەیەکیش وابەستەیە بە بە پێشکەوتنى کەرتى پەروەردە, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لایەنەکانى دیکەى وەکو لایەنى سیاسى و ئابوورى کاریگەریى دیاریان لەسەر بارودۆخ و ڕەوشى پەروەردە هەیە, بە جۆرێک چەندە ئەم لایەنانە لە ئاستى بەرزدا بن کاریگەریى باش جێدەهێڵن لەسەر پەروەردە, بە پێچەوانەشەوە.
ئەو بارودۆخە سیاسییەى لە دواى ساڵى ١٩٩٤, بە هۆى سەرهەڵدانى کێشەى نێوان پارتە سیاسییەکان لە باشوورى کوردستان هاتەئاراوە, کاریگەریى نەرێنى لەسەر هەموو بوارەکان دروستکرد, کەرتى پەروەردەش لەو کاریگەرییە بەدەرنەبوو, هەربۆیە ئامادەکردنى توێژینەوەیەکى زانستى دەربارەى (ڕەوشى پەروەردە و فێرکردن لە پارێزگاى هەولێر ١٩٩٤-١٩٩٨), زۆر گرنگ و پێویست بوو, لەسەر بنچنەى شیکردنەوە و تێڕامانى وردى سەرچاوەکان.
ئەم توێژینەوەیە لە سێ تەوەرەى سەرەکى پێکهاتووە, تەوەرەى یەکەم باس لە کاریگەریى بارودۆخى سیاسى لەسەر ڕەوشى پەروەردە ١٩٩٤-١٩٩٨ دەکات, کە تیایدا ئاماژە بە کورتەیەک لە بارودۆخى سیاسى و ڕەوشى مامۆستا و قوتابییان کراوە. تەوەرەى دووەم تایبەتکراوە بە ژمارەى قوتابخانە و قوتابى و مامۆستا لە پارێزگاى هەولێر لەو ماوەیەدا, لەگەڵ گرنگترین ئەو بڕیارانەى کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتى پەروەردەى هەولێر دەرکراوە سەبارەت بە مامۆستا و قوتابییان. لە تەوەرەى سێیەمدا تیشکخراوەتە سەر پڕۆگرامەکانى خوێندن لە هەموو ناوەندەکانى خوێندنى سەر بە وەزارەتى پەروەردە.