دابه‌شبوونی زارە كوردییەكان بە پێی تیۆری (شەپۆله‌كان) شێوەئاخاوتنی سوورچی بە نموونە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.12کلیلە وشەکان:
تیۆری شه‌پۆلی ئاوی، شێوه‌ئاخاوتن، گۆڕانی ده‌نگ، دابه‌شبوونی زار.پوختە
تیۆری شه‌پۆله‌كان (Wave Theory) چۆنیه‌تیی بڵاوبوونه‌وه‌ی زاره‌كانی زمان ڕوونده‌كاته‌وه. به‌پێی ئه‌و تیۆره ته‌وژمی گۆڕانی زمان هاوشێوه‌ی شه‌پۆلی ئاو له چه‌قه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا له چه‌قیش دووربكه‌وێته‌وه كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و تیۆره‌دا له كاریگه‌ریی شه‌پۆلی گۆڕانی زاری ناوه‌ڕاست و زاری ژوورووی زمانی كوردی له شێوه‌ی ئاخاوتنی سوورچی ده‌دوێت.
شێوه‌ئاخاوتنی سوورچی، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه كه‌وتووه‌ته نێوان ته‌وژمی گۆڕانی هه‌ردوو زاری ناوه‌ڕاست و ژووروو، بۆیه بووه‌ته ناوچه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دوو زاره و سیمای زمانیی هه‌ردوو زاره‌كه‌ی پێوه دیاره. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه چۆنیه‌تیی به‌ریه‌ككه‌وتنی زاره‌كان و سیمای زمانیی هه‌ریه‌ك له‌و دوو زاره له شێوه‌ئاخاوتنه‌كه‌دا دیارده‌كات. واته ڕاده‌ی پێكچوون و جیاوازیی شێوه‌ئاخاوتنه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و دوو زاره ڕوونده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به پشتبه‌ستن به نموونه زمانییه‌كان ئه‌نجامی ئه‌وتۆی به‌ده‌ستخستووه، كه شوێنی شێوه‌ئاخاوتنه‌كه له نێوان هه‌ردوو زاره‌كه‌دا دیاریده‌كات و چۆنیه‌تیی كاریگه‌رییه‌كان ڕوونده‌كاته‌وه. توێژینه‌وه‌كه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ پێشه‌كیی توێژینه‌وه‌كه. به‌شی دووه‌م تیۆرییه و باس له چۆنیه‌تیی بڵاوبوونه‌وه‌ی زاره‌كان به‌پێی تیۆری شه‌پۆلی ده‌كات. له به‌شی سێیه‌مدا، چۆنیه‌تیی شێوه‌گرتنی شێوه‌ئاخاوتنی سوورچی له نێوان دوو زاری زمانی كوردیدا ڕوونده‌كاته‌وه.