Original Articles

تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا (توێژینەوەیەکی شیکارییە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.25
  • بەهات حەسیب قەرەداغی کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر Author
  • ئاسۆ قادر شیخ محمد کۆلێژی تەکنیکیی کارگێڕی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.25

کلیلە وشەکان:

گوتار، ڕکوکینە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پوختە

ئەو توێژینەوەیە هەوڵێکی ئەکادیمییە، بە مەبەستی زانین و تێگەیشتن لە ڕادەی تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، توێژینەوەیەکی وەسفییە و پشت بە شیکاریی ناوەڕۆک بەستراوە بۆ کۆکردنەوەی داتاکان، لە پەڕەی فەیسبووکی تۆڕی میدیایی ڕووداو Rudaw و دەزگای خەندان Xendan، کە دوو پەڕەی کاریگەرن و ڕۆژانە خەڵک سەردانیان دەکات و بابەتەکانیان دەخوێنێتەوە یان بە شێوازی دیکە کارلێکی جۆراوجۆریان لەگەڵ دەکات.

پرسی گوتاری ڕکوکینە پرسێکی جیهانییە، لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە لە ڕووی وەدیارکەوتن و بەرخورد لەگەڵ کردن جیاوازە، تا کۆمەڵگاکە داخراو و دواکەوتووبێ، لە ڕووی بەرهەمهێنانی مەعریفی، ئەوەندە گوتاری ڕکوکینە دەتوانێ بە ئاسانی تێیدا بڵاوببێتەوە.

 ئایا بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هۆکارن بۆ تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە، لەو توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە، ئەو توێژینەویە بەسەر چوار تەوەرە دابەشکراوە، لایەنی تیۆریی توێژینەوەکە کە خۆی لە باسکردن و شیکردنەوەی گۆڕاوەکانی توێژینەوەکە دەبینێتەوە و دواتر لە لایەنی شیکاریدا لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتاکان بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووین، کە تێیاندا وەڵامی پرسیارەکانی توێژینەوە دراوەتەوە، لەوەی گوتاری ڕکوکینە ڕووبەرێکی گەورەی لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەیە بە تایبەتی پێگەی فەیسبووک کە ژینگەی توێژینەوەکەمانە، ئەوەش لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەورەتر دەکات هەروەها زەمینەسازییە بۆ دروستبوونی تاکی توندڕەو.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

قەرەداغی بەهات حەسیب, and شیخ محمد ئاسۆ قادر, trans. 2023. “تەشەنەکردنی گوتاری ڕکوکینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا (توێژینەوەیەکی شیکارییە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 1099-1132. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.25.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.