Original Articles

ڕۆڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان لە ئاراستەكردنی گەشتیار بۆ شوێنە گەشتيارییەکانی پارێزگای ھەولێر: توێژینەوەیەكی شیكارییە

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.08
  • دلشاد مصطفی سلیمان بەشی ڕاگەیاندن/ کۆلیژی ئاداب/ زانکۆی سەڵاحەددین – هەولێر Author
  • هێرش ڕەسوڵ موڕاد کۆلیژی تەکنیکیی کارگێری/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.08

کلیلە وشەکان:

ڕۆڵ، کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان، ئاراستە، گەشتیار، شوێنە گەشتیارییەکان، پارێزگای هەولێر.

پوختە

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانین و خستنەڕوو و دیاریكردنی جۆری بابەت و ناوەرۆكی ئەو پەيامانەی ناو ڕاپۆرتی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان، کە لە ئاراستەكردنی گەشتیار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەولێر بەكارهاتوون.

توێژینەوەکە، لە ڕووی جۆرەوە، بە یەکێک لە توێژینەوە پەسنکاریـیەكان هەژماردەكرێت، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشی، ڕێبازی ناخشیکاریی بەکارهێناوە.

کۆمەڵگای توێژینەوەکە، بریتییە لە کۆی ڕاپۆرتەکانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەکانی نموونەی توێژینەوەکە، کە (كوردستان تیڤی، كوردسات نیوز، سپێدە)ـن. مشتەی توێژینەوەکەش لە ڕاپۆرتەکانی بواری گەشتیاری پێکدێت کە لەو کەناڵانە پەخشکراون.

لە کۆتاییی توێژینەوەکەشدا؛ توێژەران بە چەند ئەنجامێک گەیشتوون؛ لەوانە، کەناڵەکان توانیویانە کار لە سەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی گەشتیاری، ڕاكێشانی گه‌شتیاران، سەرنجڕاکێشیی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر بکەن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سلیمان دلشاد مصطفی, and موڕاد هێرش ڕەسوڵ, trans. 2024. “ڕۆڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان لە ئاراستەكردنی گەشتیار بۆ شوێنە گەشتيارییەکانی پارێزگای ھەولێر: توێژینەوەیەكی شیكارییە”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 231-55. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.08.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.