بایهخی نووسینی مێژوو له بڵاوكراوهی نهورۆز (1998-2001)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.14کلیلە وشەکان:
نووسین، مێژوو، بڵاوکراوەی نەورۆزپوختە
بڵاوکراوەی نەورۆز خاوەنی هەموو تایبەتمەندییەکانی هەر بڵاوکراوەیەکی ناوەندی بواری ڕۆژنامەوانی بووە، بۆیە لێکۆڵینەوە لە ئاست و بایەخی بڵاوکراوەکە، کە لە ماوەی ساڵانی (1998-2001) لە قەزای ڕواندز دەرچووە، هاوکار دەبێت لە نووسینی مێژوو و مێژووی ڕۆژنامەگەریی ناوچەکە و تۆمارکردنی واقیعی ئەو قۆناغە لە ژیانی دانیشتوانی دەڤەرەکە.
لەو سۆنگەیەوە، وێڕای خستنەڕووی كورتهیهك لە بارەی مێژووی ڕۆژنامەگەری لە ڕواندز، تیشک خراوەتە سەر مێژووی دەرچوونی بڵاوكراوهی نهورۆز و ڕوخسار و ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکە و ئەو بابەتانەی تایبەتن بە ڕووداوەکانی ناوچەکە و ناودارانی کورد، کە لە ئاست و پێگەی جیاواز ڕۆڵیان بینیووە.
هەروەها هەوڵدراوە هەڵسەنگاندن بۆ ڕاددەی بایەخدانی بڵاوکراوەکە بە مێژووی کورد و ناوچەکە، لە دووتوێی لاپەڕەکانییدا بکرێت.