دەستنیشانكردنی باشترین شوێن بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی لەنێوان گوندەكانی ناحیەی سەرقەڵا– قەزای كفری– پارێزگای دیالە– بە مۆدێلی AHP
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.1811.8Abstract
بە مەبەستی پەرەپێدانی بەردەوام و گەشەسەندنی شار و لادێ و ناوچە و هەرێمە جیاوازەكانی هەر وڵاتێكدا و بەپێی تایبەتمەندی ناوچەكە و جۆری دانیشتوان و پێكهاتە جیاوازەكانیان لە ڕوی نەتەوە و ئاین و ڕەگەز و تەمەن، هەمیشە پێویستمان بە پلانی تۆكمە و بە هێزە. دیارە پرۆسەی پلاندنان و كارپێكردنی وەكو هەر زانستێكی تر لە جیهاندا لەگەڵ پێشكەوتنی زانست و تەکنەلۆجیا هەنگاوی بەرەو هەڵكشان ناوە، پلان بەپێی جۆر و كات و ماوەكەی هەمیشە هەنگاوە بۆ بەرەو باشتركردن و گوڕانی بارودۆخی بوون لە ئێستادا، چونكە ئەم پرۆسەیە هەمیشە بۆ داهاتووە. ئەمڕۆكە پلاندانانیش بێبەش نەبووە لە تەكنیك و بەرنامەی تۆكمە و بەهێزی كۆمپیوتەری و ئاماری و... هتد، دیارە زانستەكانی (GIS و RS) و مۆدێلە ئامارییەكان ڕۆلی كاریگەریان تیادا بینیوە، ئێمە لەم توێژینەوەیەدا هەوڵمانداوە كار بە مۆدێلی (AHP) بكەین و بەو هۆیەوە بگەین بە ئامانج و توانیمان باشترین هەڵبژاردە دەستنیشان بكەین كە مەبەستی سەرەكی توێژینەوەكەمانە.
Downloads
Downloads
Published
Issue
Section
License

This work is licensed under a Creative Commons Attribution-NonCommercial-ShareAlike 4.0 International License.
