Original Articles

Characteristics of Advancement and its Reflection on Advancement Signs in Kalar City

  • بڵاو کرایەوە 2025-01-15
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 4 (2024): بەرگی ٧ - ژمارە
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2573.35
  • Bnar Hassan Muhammed University Of Garmian-College of Education-Department of Geography Author
  • Kameran Taher Saed University of Koya-Faculty of Education-Department of Geography Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2573.35

کلیلە وشەکان:

ئاوەدانی، ڕووبەری ئاوەدانی، گەشەی ئاوەدانی، نیشاندەر.

پوختە

      لێکۆڵینەوەکە هەوڵێکە بۆ ئەوەى تایبەتمەندیی ئاوەدانی لە شاری کەلاردا بخاتەڕوو، کە ساڵانە بە شێوەیەکی خێرا فراوان دەبێت، لە ڕووی زیادبوونی ڕووبەری ئاوەدانی، زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان، بەپێی قۆناغە مۆرفۆلۆجیەکانی شارەکە، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە لە ڕێگەی میتۆدی وەسفی شیکارییەوە داتا و زانیاریەکان بە سوودوەرگرتن لە سیستەمی زانیاریە جوگرافيەکانGIS  شیکاریان بۆ بکرێت. ئامانجمان لەم توێژینەوەیەدا، خستنەڕووی گەشەی ئاوەدانیە لە ناوچەی لێکۆڵینەوە لە (قۆناغی پێش ١٩٧٠ تاوەکو ساڵى (٢٠٢٢)، لەگەڵ پێشکەوتنەکان لە سەر ئاستی گەڕەکەکانی شاری کەلار و دیاریکردنی پلان و شێوە و ئاڕاستەی ئاوەدانی لە ناوچەکەدا، هەروەها جێبەجێکردنی نیشاندەرە ئاوەدانیەکان بە سەر شاری کەلاردا، لە پاش جێبەجێکردنی تەواوی هەنگاوەکانی توێژینەوەکە، دەرکەوتوە، ڕووبەری ئاوەدانی لە شاری کەلار لە ماوەی هەر چوار قۆناغەکەدا، ٧٨١،٦ هێکتار زیادیکردوە، لە چوار گەڕەکەوە بووە بە ٣٣ گەڕەک، ژمارەی بینا ٣٦١٨٨ بینای نیشتەجێبون بووە، ژمارەی خێزان ٣٣٣٠٨ خێزان بووە، ژمارەی ئەندامانی خێزان ١٦٤٨١١ کەس بووە لە ساڵی ٢٠٢٢.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Muhammed, Bnar Hassan, and Kameran Taher Saed, trans. 2025. “Characteristics of Advancement and Its Reflection on Advancement Signs in Kalar City”. گۆڤاری توێژەر 7 (4): 952-86. https://doi.org/10.31918/twejer.2573.35.

توێژینەوە هاوشێوەکان

21-30 of 54

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.