Role and Position of Safavid Women in Persian Sources
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2573.37کلمات کلیدی:
ژن، حه‌ره‌مسه‌را، سه‌فه‌وی، كۆمهڵایهتیچکیده
ئه‌م توێژینه‌وه بریتییه له باسكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنان له سه‌رده‌می سه‌فه‌ویدا، هه‌روه‌ها پێگه و پله و پایه‌ی ژنان له بواره جیاوازه‌كاندا نیشانده‌دا. جێگه‌ی باسه، ژنان له سه‌رده‌می سه‌فه‌ویدا وه‌ك سه‌رده‌مانی پێشوو كه‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیاوان و هه‌ر به فه‌رمانی ئه‌وان جارجار بهشداریانپێكراوه له كایه جیاوازه‌كانی ژیانی سیاسی و كارگێڕی. به‌ڵام له ڕاستیدا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ئه‌وسای سه‌فه‌وی وه‌ك پێویست ژن ڕۆڵی پێنه‌دراوه و كه‌متر ده‌رفه‌تی به‌شداربوونیان له كاروباری سیاسی و ده‌وڵه‌تداری بۆ ڕه‌خساوه. زیاتر ئه‌ركی ماڵداری و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌یان پێسپیردرا بوو، چ له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و سه‌رده‌مانی پێشوتر و دوای ئه‌میش هه‌روابووه، ژنانی ئێرانی زیاتر وه‌ك ژێرده‌سته‌یه‌ك سه‌یرده‌كران و زیاتر ژنی ماڵه‌وه بووه نه‌ك ژنێكی چالاك و ڕێگه‌پێدراو و سه‌ربه‌ست به شێوه گشتیه‌كه‌ی، كه‌م وابووه بهرهوپیشهوچوون به‌خۆیه‌وه ببینێت.