نەرمونیانیی دەروونی و پەیوەندی بە بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2362.19چکیده
ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ئاستی نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لای مامۆستایانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها زانینی ئاستی پەیوەندی لە نێوان نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لە لای نموونەی توێژینەوە. کۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە مامۆستایانی قوتابخانە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نموونەی توێژینەوەکەش بریتییە لە (458) مامۆستای سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران. لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی وەسفی-چەندێتی بەکارهاتووە و داتا و زانیارییەکان لە ڕێگەی پێوەری (Connor-Davidson Resilience Scale) بۆ نەرمونیانی و پێوەری (Oxford Happiness Questionnaire) بۆ بەختەوەری وەرگیراون. شیکاری داتاکان لە ڕێگەی بەرنامەی ئاماریی (SPSS)ەوە ئەنجامدراوە، دوای شیکردنەوەی ئەنجامەکان دەرکەوت ئاستی نەرمونیانیی دەروونی و بەختەوەری لە لای نموونەی توێژینەوەکە بەرزە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پەیوەندییەکی ئەرێنیی بەهیز لە نێوان نەرمونیانیی دەروونی و ئاستی بەختەوەریی مامۆستایاندا هەیە.