Original Articles

کۆڤید-19 وکاردانەوە هەڵچوونییەکانی مرۆڤ: پشکنینی تێوەگلانی ترس لە پەتاى کۆڕۆنا لە شڵەژانە دەروونییەکان

  • بڵاو کرایەوە 2022-12-26
  • ژمارە بەرگ 5 ژمارە 3 (2022): Volume 5 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2253.12

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2253.12

کلیلە وشەکان:

ترس لە کۆڤید-19، شڵەژانی دڵەڕاوکێ، شڵەژانی خەمۆکى.

پوختە

سەرباری ئەوەی کۆڕۆنا زیاتر لایەنە لاشەییەکانى مرۆڤ دەکات بە ئامانج، ناکرێت ڕەنگدانەوە دەروونییەکانی ئەم پەتایە فەرامۆشبکرێن. بەڵام تائێستا تێگەیشتنەکان سەبارەت بە ڕەنگدانەوە نەرێنییەکانی پەتای کۆڕۆنا لە هەڵکشانی بارە دەروونییە ناهەموارەکان ناڕوونە. بە ئەنجام ئەم توێژینەوەیە هەوڵیدا بۆ پشکنینی تێوەگلانی ترس لە کۆڤید-19 لە ئاستەکانی شڵەژنی دڵەڕاوکێ وشڵەژانی خەمۆکی بە پشتبەستن بە نموونەیەکی بەشداربوو لە هەرێمی کوردستان-عیراق (ن = 189(. ئەنجامەکان ئاماژەیانکرد بۆ پەیوەندیی ئەرینی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ترس لە کۆڤید-19 وشڵەژانی دڵەڕاوکێی گشتی و شڵەژانی خەمۆکیی سەرەکی، لەگەڵ تێبینیکردنی جیاوازی لە ئاستەکانی ئەو دوو شڵەژانە. ئەنجامەکان جەختیانکردەوە لە پەیوەندیی ئەرێنی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ترس لە کۆڤید-19 و ئاستی شڵەژانی دڵەڕاوکێی زۆرکەم و مامناوەند. هەروەک چۆن ئاماژەکرا بۆ پەیوەندیی ئەرێنی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ئاستی شڵەژانی خەمۆکیی سادە و ترس لە کۆڤید-19. لە کۆتاییدا توێژینەوە چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکى پێشکەشکرد.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

“کۆڤید-19 وکاردانەوە هەڵچوونییەکانی مرۆڤ: پشکنینی تێوەگلانی ترس لە پەتاى کۆڕۆنا لە شڵەژانە دەروونییەکان”. 2022. گۆڤاری توێژەر 5 (3): 523-74. https://doi.org/10.31918/twejer.2253.12.

توێژینەوە هاوشێوەکان

21-30 of 31

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.