Original Articles

فاعلية برنامج إرشادي معرفي سلوكي لخفض أعراض الاكتئاب لدى اللاجئات السوريات

  • بڵاو کرایەوە 2024-12-23
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 3 (2024): Volume 7 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2473.31
  • مؤيد إسماعيل جرجيس كلية التربية جامعة صلاح الدين- أربيل Author
  • نوزاد إسماعيل حسين كلية التربية جامعة صلاح الدين - أربيل Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.31

کلیلە وشەکان:

بەرنامەی ڕێنمایی مەعریفی-ڕەفتاری، خەمۆکی، بۆ ژنانی پەنابەری سوری.کۆمەڵەی ئەزمونگەری ، کۆمەڵەی کۆنتڕۆڵ

پوختە

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئامادەکردنی پێوەری خەمۆکی و، ديزاين كردن و بنياتنانى بەرنامەیەکی ڕێنمایی مه‌عریفی ڕه‌فتاری ئەزموونگەریە  بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی لای ئافره‌تانی په‌نابه‌ری سووری  ‌، نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ پێك هاتبوون له‌ (30) خانم له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ له‌ناو  كه‌مپی قوشتەپە لەهه‌ولێرن، توێژه‌ران بە هەڕەمەکی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان دابه‌شكرد (15) خانم بۆ گروپی ئه‌زمونگه‌ری وە (15) خانم بۆگروپی كۆنتڕۆڵكرأو  ، ‌وە هه‌ردوو گروپ یه‌كسان بوون له‌ ڕووی ( پێوەری خەمۆکی ، ته‌مه‌ن، ئاستی خوێندن، باری دارایی و خێزانی)، توێژەران پشتیان بەست بە تیۆری مەعریفی-ڕەفتاری (ئارۆن بیك، أربت اليس)، بۆ داڕشتنی بەرنامەی ڕێنمایی مه‌عریفی ڕه‌فتاری کە له‌ (16) دانیشتن پێك هاتبوو ، به‌شێوه‌ی دوو دانیشتن لەهەرهەفتەیەکدا، مأو ەی هەر دانیشتنێک (60) خولەک بوو، وە خەسڵەتەکانی سایکۆمەتری بۆ پێورەکە جێ بە جێکرا، وەهەروەها ئامانجی توێژینەوەکە جێبەجێکردنی گریمانەکان بوو ، وە گرنگترین ئامانجەکان ئەوە بوو: کە بەهای (ماک جوجیان) بریتیە لە (0.61) قەبول کرأو ەو بەڵگەیە کە بەرنامەکە بە پلەیەکی بەرزکاریگەری هەیە، بوونی جیأو ازیه‌كی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ناوه‌نده‌ ژمێری نمرەکانی ئافره‌تانی پەنابەر لەسەر پێوەرى خەمۆکی لە نێوان دوو گروپ (ئه‌زمونگه‌ری - کۆنترۆڵ) لە دوای جێ به‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ لە ئاستی ئاماری (0.05) لە بەرژەوەندی گروپی ئەزمونگەریدا . وەلەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەکان توێژەران چەند ڕاسپاردەو پێشنیارێکیان پێشکەش کرد .

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

جرجيس مؤيد إسماعيل, and حسين نوزاد إسماعيل, trans. 2024. “فاعلية برنامج إرشادي معرفي سلوكي لخفض أعراض الاكتئاب لدى اللاجئات السوريات”. گۆڤاری توێژەر 7 (3): 867-88. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.31.

توێژینەوە هاوشێوەکان

11-20 of 58

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.