Spatial variation in Thermal Comfort Assessment of Building in Erbil and Soran cities Using (PMV-UTCI) Indexes – A comparative study-
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.06کلمات کلیدی:
ئاسودەیی گەرمی، پێوەری (PMV) ، پێوەری (UTCI)چکیده
ئاسوودەیی گەرمی بەو بارودۆخە دەوترێت کە تيدا مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی بکات. ئەمەش لە كاتێكدایە کە پلەی گەرمی جەستە لە دەوروبەری 37 پلەی سیلیزی بمێنێتەوە بەبێ هیچ ئارەقکردنەوەیەك یاخود لەرزینی ماسولکەکان. بە شێوەیەکی گشتی، وا دیارە ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر ئاسوودەیی گەرمی هەیە بریتین لە پلەی گەرمی، شێ و تەوژمی هەوا لەو ناوچانەی توێژێنەوەیان تێدا كراوە. دەتوانرێت ئەم دەرەنجامانە لە دیزاینکردنی ژینگە و باشترکردنی ئاسوودەیی گەرمی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە سوودی لێ ببینرێت، کە ئەمەش بەردەوامی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە بەرز دەكاتەوە، لەگەڵ كوالێتی میتابۆلیزم لە دەرئەنجامی چالاکییەكانی مرۆڤ و ئەو جلوبەرگانەی لەبەری دەکات، کە هەندێ جار پێیان دەوترێت شەش پێوەرە بنەڕەتییەكە كە ژینگەی گەرمی مرۆڤ دیاری دەکەن. بۆ شیکردنەوە و دیاریكردنی ئاسودەیی گەرمی لە شارەکانی هەولێر و سۆران، كاری مەیدانی ئەنجام درا بۆ پێوانەی هەندێک توخمی کەشوهەوا، بە بەکارهێنانی پێوەرەكانی (PMV, UTCI) و بەرنامەی (Grasshopper 3D).