Original Articles

Investigating Academic Writing Challenges of Bachelor of Science Students in Soran University

  • Nawzad Khudhur Mir Hamad Department of English, Faculty of Arts, Soran University, Iraq Author
  • Nawzar Mohammad Haji Department of English, Faculty of Education, Soran University, Erbil, Iraq Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2574.16

کلمات کلیدی:

نووسینی ئەکادیمی، بەشی غەیرە ئینگلیزی، فێرخوازانی EFL (ئینگلیزی وەک زمانی بیانی)، ئاستەنگی زمانەوانیی.

چکیده

ئەم توێژینەوەیە لە ئاستەنگەکانی لێهاتوویی نووسینی ئەکادیمی لەنێو فێرخوازانی بەکالۆریۆس  لە فاکەڵتی زانست و ئەندازیاری لە زانکۆی سۆران دەکۆڵێتەوە. تیشك دەخاتە سەر ئەو فێرخوازانەی کە زمانی ئینگلیزی بۆ مەبەستی ئەکادیمی (EAP) بەکاردەهێنن. بە سەرنجدان لە ڕۆڵی سەرەکی زمانی ئینگلیزی لە پەیوەندییە ئەکادیمییە جیهانییەکان و ئەو کێشە تێبینیکراوانەی کە خوێندکارانی بەشە نا-ئینگلیزییەکان لە بەشەکانی زانستدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتییە لە دەستنیشانکردنی هۆکارە زمانەوانیی و ڕێگاکانی فێرکردن و کولتوورییە تایبەتەکان، کە تواناکانی نووسینی ئەکادیمی پەکدەخەن. بە بەکارهێنانی دیزاینێکی توێژینەوەی دیاردەناسی، توێژینەوەکە لە ئەزموونی زیندووی فێرخوازان و وانەبێژان دەکۆڵێتەوە بۆ تێگەیشتن لە وردەکاری گیروگرفتەکانی توانستەکانی نووسینی ئەکادیمی  پێشنیارکردنی چەند چارەسەرێک. لە ڕێگەی چاوپێکەوتنی نیمچە-ڕێکخراو و گفتوگۆی گرووپی دیاریکراو، توێژینەوەکە نائامادەکاری زمانەوانی پێکداچووی ئاڵۆز، کەموکوڕی ڕێگاکانی فێرکردن وە کاریگەرییە کولتوورییەکان ئاشکرا دەکات، کە بەشدارن لە کێشەکانی نووسینی خوێندکاران. ئەنجامەکان تیشک دەخەنە سەر پێویستی تێکەڵکردن و بەستنەوەی پێشوەختەی نووسینی ئەکادیمی لە مەنهەجەکاندا، هاوکاری زمانەوانیی کەسی، پشتگیری دامەزراوەیی لە ڕێگەی ناوەندەکانی نووسین و خولی تایبەتمەندەوە. پێشنیازەکان بریتین لە بەکارهێنانی (تبنی) شێواز (میتۆدۆلۆژیا)ی فێرکاری کارلێککارانەتر و لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە باشترکراو، وە پاڵپشتی زمانەوانی کەسی کە گرێداروبێت بە بواری پەیوندیدار بە خوێندنی تایبەتمەندی قوتابی. ئەم توێژینەوەیە بەشدارە لە گوتاری پەروەردەیی 'ئینگلیزی بۆ مەبەستی ئەکادیمی' بە پێشکەشکردنی تێڕوانین و ڕێنمایی پراکتیکی بۆ باشترکردنی توانای نووسینی ئەکادیمی لە نێوان ئەو کەسانەی کە زمانی ئینگلیزی زمانی ڕەسەنی گفتوگۆ و نووسینیان نییە و بەکاریدەهێنن لە خوێندنی باڵادا.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Khudhur Mir Hamad, Nawzad, و Nawzar Mohammad Haji, مترجمین. 2025. “Investigating Academic Writing Challenges of Bachelor of Science Students in Soran University”. Twejer Journal 7 (4): 458-83. https://doi.org/10.31918/twejer.2574.16.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.