Original Articles

Structural Differentiation as an indicator of political development in the KRI: the role of the two ruling political parties

  • Nihad Khudhur Hasan PhD Student, Faculty of Law, Political Science and Management, Soran University Author
  • Jalal Hasan Mistaffa Assistant Professor of Politics, College of Political Sciences, the University of Sulaimani Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2574.55

کلمات کلیدی:

گەشەسەندنی سیاسی، جیاوازیی پێکهاتەیی، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەرێمی کوردستان-عێڕاق، پرسیارنامە.

چکیده

گەشەسەندنی سیاسی ئاماژەیە بۆ پرۆسەی ئەفراندن و بە دامەزراوەییکردنی رێکار و رێکخراوە سیاسییەکان و کاریگەریی ئەو رێکخراوانە کە بە راددەیەکی زۆر پشت بەستوون بە ئاستی پشتگیری چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگاوە. ئەم پرۆسەیە کاریگەرە بە جیاوازیی پێکهاتەیی کە هەریەکە لە یەکسانی و توانایی سیستەمی سیاسی لە خۆگۆنجاندن، چارەسەرکردنی گرفت و پرسەکان لەخۆدەگرێ. زانایانی سیاسی بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر نیشانەکانی گەشەسەندنی سیاسی، کە دیارترینیان بریتیە لە جیاوازیی پێکهاتەیی. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ پێوانەکردن وهەڵسەنگاندنی کاریگەری هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان (پارتی دیموکراتی کوردستان) و (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە گەشەسەندنی سیاسی هەرێمی کوردستان پشت بەست بە ئەنجامدانی راپرسی لەو بوارەدا. بە لێکۆڵینەوە لەو پرسیارە، پاشخانێکی تیۆری لەسەر گەشەسەندنی سیاسی و جیاکاری پێکهاتەیی پێشکەش دەکرێت و دواتر بەشی میتۆدۆلۆژی و شیکاری ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە دەخرێنەروو. لە راپرسیەکەدا ٥٥٠ قوتابی لە دە زانکۆی حکومی جیاوازی شارەکانی کوردستان لە چینی کۆمەڵایەتی ئابوری جۆراوجۆر وەرگیران. پرسیارنامەکە بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی ئیندێکسی خانەی ئازادی دروستکراوە و بەسەر بەشداربووانی فاکەڵتی و زانکۆ جیاوازەکاندا دابەشکراوە.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

Hasan , Nihad Khudhur, و Jalal Hasan Mistaffa, مترجمین. 2025. “Structural Differentiation As an Indicator of Political Development in the KRI: The Role of the Two Ruling Political Parties”. Twejer Journal 7 (4): 1526-62. https://doi.org/10.31918/twejer.2574.55.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.