Original Articles

فێرکردنی زمان لەسەر بنەمای ئەرک وەک ڕەوتێکی نوێ

  • بڵاو کرایەوە 2025-01-22
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 4 (2024): بەرگی ٧ - ژمارە
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2574.002
  • Akam Azad Mohamedamin Department of English, Faculty of Arts, Soran University, Soran, Kurdistan Regional Government, Iraq Author
  • Keivan Seyyedi Department of Translation, Cihan University-Erbil, Kurdistan Region, Iraq Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2574.002

کلیلە وشەکان:

زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی بیانی، تێڕوانینەکان، فێرکردنی زمان لەسەر بنەمای ئەرک، کوردستان

پوختە

فێرکردنی زمان لەسەر بنەمای ئەرک (TBLT) ڕێبازێکی پەیوەندییە بۆ فێربوونی زمان کە جەخت لەسەر بەکارهێنانی زمان دەکاتەوە لە دۆخە ڕاستەقینەکانی ژیانیدا. بریتییە لە کارکردنی فێرخوازان لەسەر ئەو ئەرکانەی کە مانادار و ئامانجدارن، کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی پاڵنەر و بەشداریکردن. قوتابخانەی ئامادەکاری هاوبەشی پەروەردەیی زانستی سۆران یەکێکە لەو قوتابخانانەی شاری سۆران کە ئەم ڕێبازەیان جێبەجێ کردووە. ئەم توێژینەوەیە چەندایەتییە ئامانجی پشکنینی تێڕوانینەکانی ئاخێورانی زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی بیانی یە سەبارەت بە فێرکردنی زمان لەسەر بنەمای ئەرک. بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیارییەکان، پرسیارنامەیەک وەک ئامرازێکی توێژینەوە بەکارهێنرا و بۆ ٣٦ خوێندکار بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی وەرزێک لە ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەشدارییان لەم پرۆگرامەدا کردووە. ئەنجامەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە خوێندکاران بە گشتی تێڕوانینێکی ئەرێنییان بەرامبەر بە TBLT هەبووە. زۆربەی ئاخێورانی زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی بیانی ئەرکەکانیان وەک سەرنجڕاکێش، خوێندکار سەنتەر و پڕ لە ئەرکەکانی جیهانی ڕاستەقینە هەست پێدەکرد. سەرەڕای ئەوەش، ئەوان پێیانوابوو کە قسەکردن لە پۆلەکانی TBLT وزەبەخش و متمانە بەخۆبوونە، و بەگشتی پێیانوابوو کە بڕی ئەو کاتەی خوێندکاران بە قسەکردن بەسەری دەبەن زۆرە و زیادبوون لە هەر پێنج پێوەرەکەی توانستی زمان (ڕەوانی، وشەسازی، ڕێزمان، بێژەکردن، و... ڕێزمان-بێژەکردن).

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

Azad Mohamedamin, Akam, and Keivan Seyyedi, trans. 2025. “فێرکردنی زمان لەسەر بنەمای ئەرک وەک ڕەوتێکی نوێ”. گۆڤاری توێژەر 7 (4): 49-62. https://doi.org/10.31918/twejer.2574.002.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 54

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.