The Impact of International Oil Interests on the Lausanne Conference, Southern Kurdistan as a Model (20/11/1922 - 24/07/1923)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2581kq.06کلیلە وشەکان:
باشووری کوردستان، مووسڵ، کۆنفرانسی لۆزان، کۆمپانیای نەوتی تورکی، عێراق.پوختە
ئامانجی توێژینهوهكه بۆ دەرخستنی ئهو گۆڕانکاریانەی له پشت سروشت و پهیوهندیی سیاسی و ئابوورییهكان و ململانێی نێوان هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و بەرژەوەندییە نەوتییەکانیان بۆ دەستبەسەراگرتنی ناوچە نەوتییەکان و به تایبهتی باشووری كوردستان له كاتی بهڕێوهچوونی كۆنفرانسی لۆزان له 20ی تشرینی دووەمی 1922، ههروهها بۆ ڕوونكردنهوهی پهیوهندی نێوان بەرژەوەندییە نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆمپانیای نەوتی تورکی و کاریگەرییەکانیان لەسەر ڕووداوەکان و ئەجێندای کۆنفرانس و ئەنجامەکانی بۆ واژووکردنی کۆنفرانس لە 24ی تەممووزی 1923. توێژینهوهكه له دوو بەش پێكهاتووه: بەشی یەکەم باسێکی کورتە لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی تورکی و بەرژەوەندی بەشداربووەکانی و قۆناغەکانی داواکاری چیاوکی نەوتی باشووری کوردستان لە ساڵانی 1912-1920 دەکات. بەشی دووەمیش باسی کاریگەری بەرژەوەندییە نەوتییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆمپانیای نەوتی تورکی لەسەر ڕووداوەکان و ئەنجامەکانی کۆنفرانسی لۆزان لە ماوەی توێژینهوهكه دەکات.