The policy of economic sanctions as a way to force migration of villagers and its influence on Iraqi Kurdistan (1985-1990)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.22کلیلە وشەکان:
گەمارۆی ئابووری، کۆچی ناچاری، ناوچە قەدەغەکراوەکان، گوندنشین، کوردستانی عێڕاق، کاریگەریەکان.پوختە
ئابووری ڕۆڵێکی گرنگ لە ئاڕاستەکردنی تاکدا دەبینێت، بۆیەش تاکەکان هەوڵی بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی لە ڕێگەی ئابووریەکی باشەوە دەدەن، بۆ بەدەستهێنانی ئەم خۆشگوزەرانیەش زۆر جار تاکەکان بژاردەی جێگۆڕکێی شوێنی ژیان بە بژاردەی کاریگەر دەزانن، بە تایبەت ئەگەر خراپی بارودۆخە ئابووریەکە پەیوەندیدار بە دەسەڵاتێکی سیاسی بێت، لەم ڕوانگەیەوە ئەم توێژینەوەیە؛ هەوڵێکە بۆ تیشکخستنەسەر گەمارۆی ئابووریی سەر گوندنشینانی باشووری کوردستان لەلایەن حکومەتی بەعس و کاریگەریەکانی و ڕۆڵی لە ناچارکردنی دانیشتووانی ناوچەی گەمارۆدراو بۆ کۆچێکی ناچاری، لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٩٨٥-١٩٩٠، بەو پێیەی لەو ماوە مێژووییەدا ململانێیەکی توند لە نێوان حکومەتی عێڕاقی و پارتە سیاسیە کوردیەکان لە باشووری کوردستان لەئارادابووە، حکومەتی عێڕاقیش دانیشتووانی گوندەکانی بە هۆکاری سەرەکیی مانەوەی شۆڕشی کوردی دەزانی، بۆیە گوندە قەدەغەکراوەکانی خستەژێر گەمارۆیەکی توندی ئابووری، بە ئامانجی ناچارکردنی دانیشتووان بۆ چۆڵکردنی گوندەکانیان، پرسیاری سەرەکیی ئەم توێژینەوەیەش خۆی لەوە دەبینێتەوە؛ ئایا حکومەت مەبەستی لە گەمارۆی ئابووریی سەر گوندنشیان چی بووە؟ ئایا ئەم گەمارۆیە ڕۆڵی لە کۆچی دانیشتووان و چۆڵکردنی گوندەکان هەبوە؟ یاخود کۆچی دانیشتووان چ کاریگەریەکی ئابووریی لەسەر دانیشتوە کۆچکردوەکان دروستکردوە؟