Original Articles

ئامرازگەرایی و ڕوونکردنەوەی بۆ دەستکاریکردنی نوخبەی شیعە لە عێراق لە دوای  ٢٠٠٣

  • بڵاو کرایەوە 2025-08-17
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 2 (2025): Volume 8 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2582.04

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2582.04

کلیلە وشەکان:

ئامرازگەرایی، عێراق، شیعە، نوخبە، ململانێێ نەژادی

پوختە

ئەم توێژینەوەیە لە ڕوانگەی تیۆری ئامرازگەراییەوە ڕۆڵی گروپە نوخبە شیعەکان  لە دەستکاریکردنی ناسنامەی تائیفی لە عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣  دەکۆڵێتەوە. پرسیاری توێژینەوەکە ئەوەیە کە چۆن ئامرازگەرایی ڕۆڵی گروپە نوخبە شیعەکان لە دەستکاریکردنی ناسنامەی تائیفی شیعە لە دوای ٢٠٠٣ ڕوون دەکاتەوە. گرنگی توێژینەوەکە لەوەدایە کە دەتوانێ ئەوە نیشان بدات  دەستکاریکردنی شوناسی شیعە لەلایەن نوخبەکانی شیعە بەشدار بووە لە دەستوەردانی دەرەکی و ناسەقامگیری سیاسی و ناهاوسەنگی نەژادی و لاوازی دامەزراوە سیاسییەکانی وڵات. توێژینەوەکە بە پشت بەستن بە ڕێبازی چۆنایەتی تیشک دەخاتە سەر رۆلی نوخبە کاریگەرەکانی شیعە لە گۆرەپانی سیاسی عێراق بەتایبەت نوری مالیکی، موقتەدا سەدر و نوخبەی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەستکاریکردنی ناسنامەی شیعەدا، چونکە دوای لە  ساڵی ٢٠٠٣ەوە شیعەکان بە گرتنە دەستی دەسەلات لە عێراق سەرچاوەی سیاسی، ئابووری، سەربازی و جەماوەریان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆیان. دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن سیاسەتی نوخبەکانی شیعە لە دوای ٢٠٠٣ بەشداریی کردووە لە لاوازبوون و بە تائیفیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و زیادبوونی دەستێوەردانی دەرەکی ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوسەنگی نێوان گروپە نەژادییەکان دروستکردووە و گرژییەکانی زیادکردووە.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سعید کاوار محمود, and یەحیا هندرێن ئەحمەد, trans. 2025. “ئامرازگەرایی و ڕوونکردنەوەی بۆ دەستکاریکردنی نوخبەی شیعە لە عێراق لە دوای  ٢٠٠٣”. گۆڤاری توێژەر 8 (2): 124-62. https://doi.org/10.31918/twejer.2582.04.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 19

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.