ڕۆلى کولتوورى ژینگەپارێزی لە پاراستنى ژینگە- توێژینەوەیەکى مەیدانیە لە ناوچەى بارزان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.06کلیلە وشەکان:
ژینگە, کولتوورپوختە
لە سەردەمى مۆديرنيتەدا و لەگەل سەرهەڵدانى شورشى بيشە سازى وەهاتنە ئاراى سەدان ئامێر وئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر، بەكارهينانى سەرچاوەكانى سروشت خێراتر بووە، بوارى دووبارە بنيادنانەوە و پيداچوونەوە لە ژينگە بەرتەنگ بووەتەوە و هاوسەنگى ژینگەی تێكچووە، هەربۆيە ژینگە بە خێرايى پيس دەبێت. بۆيە ژينگە لەم چەند سالەى دواييدا بۆەتە ڕۆژەڤێكى جيهانى و تەواوى سنوورەكانى تێبەراندووە. جگە لە خودى سرووشت مروڤيش بۆ خۆى سەرچاوەيەكى سەرەكييە لە بيسكردن و تێكدانى ژينگە. كەواتە گرنگە ئەوە ڕوون بكرێتەوە. كە چەمكى ژينگە زياتر لە بارەيەوە قسە بكرێت. سەبارەت بەم توێژينەوەيە،کولتوورى ژینگەپارێزى لەناوچەى بارزان ، كە لە زۆر ڕوانگەوە بوتە جێگاى سەرنجى کۆمەڵگا. لەم توێژينەوەيەدا بە چەند پرسياريك لە بارەى چيەتى ژينگە و مەترسبيەكانى سەرى هاوكات پرسيار لەوە كراوە، كە چۆن کولتوورى ژینگە پارێزى بۆتە خاڵى سەرەکى پاراستنى سروشتى ئەو دەڤەرە؟ هەروەها ئەم توێژينەوەيەدا ئامانجەكانى خۆى لەسەرەتاوە ديارى كردووە بەوەی كە بەو ئامانجانە بگات كە ئەوانيش بريتين لە ناسينى ژينگە ودرككردن بەگرنگیەکەی لاى خەلکى ناوچەکە و دەستنيشان كردنى کولتوورى كۆمەڵگاکە لە پارستنى ژینگە. لە دوا ئامانجيشيدا تویژنەوە دەيەویت ئەو ئامانجەش بێنێتە دی لە دیاریکردنی کولتوورى ژینگەپارێزى لە پاراستنى ژینگە بەپیی گۆڕاوەکانی (رەگەز، پیشە، ئاستی خویندەواری، تەمەن و بژیوی). ئەم تویژینەوە بە پشت بەستن بە چەند گۆڕاوێک هەوڵی باشتر روونكردنەوەى ژينگە و مەترسییەكانى سەرى و ئەرك و بەرپرسيارييەتى لە پاراستنى روون دەكاتەوە، وەك چەمكەكانی (ژینگە، هۆشیارى ژینگەى، کولتوورى ژینگەپارێزى).