Original Articles

شیكردنەوەی جوگرافیی هەڵبەزودابەزی پلەی گەرمی و باران لە قەزای سۆران لەنێوان ساڵانی (2002-2021) توێژینەوەیەكە لە ئاووهەوای پراكتیكی

  • بڵاو کرایەوە 2024-04-01
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 2 (2023): بەرگی ٦ - ژمارە ٢
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2362.24
  • أحمد سعید أحمد بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author
  • ئازاد عثمان رسول بەشی جوگرافیا، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.24

پوختە

ئاووهەوا و گۆڕانکاری توخمەکانی بایەخی زۆریان هەیە، چونکە کاردەکەنە سەر دەرامەتی ئاوی و کشتوکاڵ و ژینگە و زۆر لایەنی تری ژیانی مرۆڤ. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكی زانستییە، دەربارەی شیكردنەوەی هەڵبەزودابەزی پلەی گەرمی و باران لە قەزای سۆران لەنێوان ساڵانی (2002-2021). كە تێیدا شیكردنەوە بۆ لادان و هەڵبەزودابەزی ئاووهەوایی كراوە و هۆكارەكانی خراونەتەڕوو. ئامانج لەم توێژینەوەیە دەستنیشانكردنی بڕ و سروشتی ئەو گۆڕانكارییانەیە كە لە ئاووهەوای ناوچەكەدا ڕوودەدەن، بە تایبەت پلەی گەرمی و بڕی باران. بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجەش، توێژینەوەكە دابەشكراوە بۆ دوو تەوەرەی سەرەكی، ئەوانیش (تایبەتمەندییە جوگرافییەكانی ناوچەی لێكۆڵینەوە، شیكردنەوەی هەڵبەزودابەزی توخمەكانی ئاووهەوا لە قەزای سۆران) لە كۆتاییدا و دوای شیكردنەوەی داتاكانی پەیوەست بە ناوچەی لێكۆڵینەوە، لێكۆڵینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە هەڵبەزودابەز سیفەتێكی دیاری ئاووهەوای ناوچەی لێكۆڵینەوەیە، بە شێوەیەك كە ڕێژەی هەڵبەزودابەزی ساڵانە لە پلەی گەرمیی ناوچەی لێكۆڵینەوە لە ماوەی وەرگیراودا دەگاتە (%3.98) ، لە كاتێكدا ڕێژەی هەڵبەزودابەزی لە بڕی باران ئەنجامەكەی (27.6%، 26.5%، 32.0%) بووە، بۆ هەریەكە لە وێستگەكانی سۆران و سیدەكان و خەلیفان. 

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

أحمد أحمد سعید, and رسول ئازاد عثمان, trans. 2024. “شیكردنەوەی جوگرافیی هەڵبەزودابەزی پلەی گەرمی و باران لە قەزای سۆران لەنێوان ساڵانی (2002-2021) توێژینەوەیەكە لە ئاووهەوای پراكتیكی”. گۆڤاری توێژەر 6 (2): 1035-76. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.24.

ئەو توێژینەوانەی ئەم نوسەرە کە زۆرترین جار خوێندراونەتەوە.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.