دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی وانەی بیرکاری لە قۆناغی فێربوونی بنەڕەتیدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2361.15کلیلە وشەکان:
کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکان، ئاستەنگی فێربوون لە بیرکاری، خوێندنی بنەڕەتیپوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە لە پەیوەندیی پێنج کارامەیی مەعریفی بنەڕەتی کە بریتین لە کارامەییەکانی (بیرکاری، ژمێرەیی، شیکاری، پۆلێنکاری، پێوانەکاری) بە وانەی بیرکاری لە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی بکۆڵێتەوە. ئامانج لە توێژینەوەکە بریتییە لە دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی وانەی بیرکاری و ئاستەنگی فێربوون لە وانەکە لە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتیی پۆلەکانی (1-8) لە قوتابخانە بنەڕەتییەکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە). توێژینەوەکە پەیڕەوی لە میتۆدی وەسفی کردووە و به مهبهستی پێوانکردنی دیاردەکە پشتی پێوانکارێکی سەنگی-مەحەکی بەستووە کە تیایدا نمرەیەکی دیاریکراو کراوەتە سەنگی مەحەک بۆ ئەوەی هەر بەشداربووێک بەو نمرەیە بگات. ئەنجامی توێژینەوەکە ئاستێکی بەرزی لە لاوازیی کارامییە مەعریفییەکان و ئاستەنگی فێربوونی لە وانەی بیرکاری لای نموونەی توێژینەوەکە دەرخستووە، بە جۆرێک لە کۆی (480) بەشداربوو، (387) بەشداربوو بە ڕێژەی (%80. 6) کێشەی لاوازیی کارامەیی مەعریفی لە بیرکاری و ئاستەنگی فێربوونیان لە بابەتەکەدا هەیە. دەرەنجامی توێژینەوەکە ئاماژەی بە ڕێژەیەکی بەرزی لاوازیی کارامەیی مەعریفی و بوونی جیاوازیی نێوان ڕەگەزی نێر و مێ و نەبوونی جیاوازیی ئاستی کارامەییەکان بە پێی شوێن لای نموونەی توێژینەوەکە کردووە.