The Challenges Second Language Learners Face in Implementing Out-of-class Speaking Projects: A Case Study
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.04کلیلە وشەکان:
پڕۆژەی قسەکردن لە دەرەوەی پۆل، ئینگلیزی وەکو زمانی بیانی، ئالەنگاریەکان، چارەسەرەکان، فێرخوازانی زمانی دووەمپوختە
ەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی چۆنایەتییە کە لەو بەربەستانە دەکۆلێتەوە کە فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە لەکاتی کارکردنیان لەسەر پڕۆژەکانی ئاخاوتن لەدەرەوەی پۆلدا. هەروەها توێژینەوەکە دەیەوێت چارەسەری گونجاو بخاتە ڕوو بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو ئالەنگاریانە. بۆئەم مەبەستە ١٦ فێرخوازی زمانی ئینگلیزی لە هەردوو فاکەلتی ئادەب و پەروۆردە بەژداری پێکردووە بە بەکارهێنانی تەکنیکی سامپلی ئاسانکاری و مەبەستدار. وە هەروەها بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری، توێژینەوەکە هەریەکە لە ڕێگاکانی چاوپێکەوتنی نیمچە پێکهاتەیی و بینین یاخود چاودێریکردن بەکارهێناوە. بە گوێرەی دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە، ئەو ئالەنگاریانەی کە دەستنیشان کراون لە سەرانسەری بوارە جیاوازەکاندا جیاوازن، لەوانە ژینگەیی، تاکەکەسی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی، کە دەتوانن کاردانەوەی نەرێنیان هەبێت لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاخاوتن لەدەرەوەی پۆلدا. هەروەها دەرەنجامەکانی توێژینەوەکە، چارەسەری گونجاویان خستۆتەروو بەمەبەستی چارەسەرکردن و زالبوون بەسەر ئەو بەربەستانەدا، وە هەروەها جەخت دەکەنەوە لە گرنگی چارەسەرکردنیان بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەکانی ئاخاوتن لەدەرەی پۆلدا بە سەرکەوتوویی و بەرهەمدار.