بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سیستەمی فیدڕالیدا
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.11کلمات کلیدی:
دادپەروەریی دەستووری, دادگای دەستووری, سیستەمی فیدڕاڵیچکیده
مێژووی بیرۆکەی دادپەروەری، دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتە کۆنەکان، بەڵام بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری لە سەردەمی نوێدا، گرنگیی زۆری هەیە، لەبەر ئەوەی دەستووری نووسراو بە بنەمای دیاری فەراهەمبوونی ئەژمار دەکرێت، بۆیەشە یاسادانەرانی دەستووری لە هەوڵی تەواوەتی ئەوەدان، کە بتوانن دەستوور بکەنە ئامرازێک بۆ فهراههمكردنی ئەم چەمکە، هەروەها گرنگیی ئەم توێژینەوە بریتییە لە دەرخستنی بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری، سەرەڕای پێگە گرنگەکەىی لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، لەبەر ئەوەی دادپەروەریی دەستووری پەیوەندارە بە ئامانجێکی دوور و فراوان، بۆ ئەم مەبەستەش پشتمان بەستووە بە میتۆدی شیکاری، بۆ شیکارکردنی بیرورا، بۆچوونەکانی فیقهی دەستورى، دەقی دەستووری، بە ئامانجی دیاریكردنی بیرۆکەی دادپەروەریی دەستووری و پێگەی لە هاتنەدیی لە سیستەمی فیدڕاڵیدا، كه بەهۆیەوە دەستوور ئەو ئامانجە باڵایەی دادپەروەریی لە خودی خۆیدا بەرجەستە بکات و وا دەربخات کە گشتیتر و فراوانترە لە ئامانجی دادپەروەریی لە یاسا ئاساییەکاندا، هەروەها دەریبخات کە یاسادانەری دەستووری لە پێشتر و داڕێژەری دادپەروەریی ناو دەستوورە، هەروەها دادگای دەستووری بەتەنها هێنەرەدیی دادپەروەریی دەستووری نییە، بەمەش دادپەروەریی دەستووری تەنها دامەزراوەیەک نییە، بەڵکوو پڕۆسەیەکە بۆ خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگەدا، بە تایبەتیش لەو ڕۆڵەی لە سیستەمە فیدڕالییەکان هەیەتی.