Original Articles

دابەشبوونی جووەکان لە کوردستانی عێڕاقدا ١٩٢١-١٩٥١

  • محەمەد عەبدوڵڵا کاکەسوور Salahaddin University-Erbil image/svg+xml Author
  • ستار شێخ حەسەن بەشی مێژوو، فاکەلتی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2362.01

چکیده

ئەم توێژینەوەیە دابەشبوونی جووەکان لە کوردستانی عێڕاق و ئامارەکانیان لە ماوەی ساڵانی ١٩٢١-١٩٥١ ڕووندەکاتەوە کە وەک پێکهاتەیەکی دێرین لە سەردەمی ئاشوورییەکانەوە تا کۆچکردنیان بۆ ئیسرائیل، بەبێ دابڕان لە کوردستان ژیاون و بەسەر ناوچە جیاوازەکان دابەشبوون، لەهەمان کاتدا پارێزگارییان لە ناسنامەی خۆیان کردووە، لە پێکەوەژیان و مۆزایکی کوردستان و لە کایە جۆربەجۆرەکانی ژیاندا بەشداریی کارایان هەبووە.

لە توێژینەوەکەدا بەڵگەنامە فەرمی و نافەرمییە مێژووییەکان وەک سەرچاوەی سەرەکیی دەسکەوتنی ئامارەکان سوودیان لێوەرگیراوە و بەراوردکاری و شیکردنەوە بۆ داتا دەستخراوەکان کراوە.

توێژیەنەوەکە دەریخستووە جووەکان لە هەموو کوردستانی عێڕاقدا بە ڕێژەی جیاواز بڵاوبوونەتەوە و خۆیان گرێنەداوە بە ناوچەیەکی دیاریکراوەوە، لەهەر شوێنێک ژیان هەبووبێت ئەوان لەوێ هەبوونە، بە ڕێژەی زیاتر لە ناوەندە بازرگانی و ئابوورییەکان نیشتەجێبوون، بە تایبەتی ناوەندی شارە گەورەکان و شارە سنوورییە بازرگانییەکانی سەر سنووری ئێران و تورکیا، بەمەش ڕێژەی شارنشینەکانیان زیاتر بووە لە گوندنشینەکان، ئەمەش پێگەی فرە ڕەهەندیی جووەکان لە کوردستان ڕووندەکاتەوە.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

کاکەسوور محەمەد عەبدوڵڵا, و حەسەن ستار شێخ, مترجمین. 2024. “دابەشبوونی جووەکان لە کوردستانی عێڕاقدا ١٩٢١-١٩٥١”. Twejer Journal 6 (2): 7-70. https://doi.org/10.31918/twejer.2362.01.

مقالات بیشتر خوانده شده از همین نویسنده

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.