مه‌ترسیيه هايدرۆجيۆمۆرفيیه‌كانى ناحيه‌ى سيروان به به‌كارهێنانى مۆدێلى(HEC-1) له به‌رنامه‌ى(WMS)
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.10کلمات کلیدی:
مه‌ترسى، لافاو، مۆدێلى (HEC-1)، به‌رنامه‌ى (WMS).چکیده
لافاو له ڕووى هايدرۆجيۆمۆرفيه‌وه به يه‌كێك له مه‌ترسيیه گه‌وره‌كان داده‌نرێت، به تايبه‌ت له ناوچه شێ‌دار و باراناویییەکان و به تايبه‌تتر ئه‌و ناوچانه‌ى به‌رزونزمييه‌كى ئاڵۆزيان هه‌يه، ناوچه‌ى لێكۆڵينه‌وه به‌وه ناسراوه زستانى سارد و باراناویيه و تێكڕاى بارانى ساڵانه‌ى (674.87) ملمه و له هه‌مان كات خاوه‌ن به‌رزونزميیه‌كى زۆره به تايبه‌ت له باشوور و باشوورى خۆرئاوايه‌وه، بۆ زانينى تايبه‌تمه‌ندیيه هايدرۆلۆجيیه‌كان و چه‌ماوه‌ى هايدرۆگرافى لافاو له ئاوزێڵه‌كانى سنوورى لێكۆڵينه‌وه كه ڕووبه‌ره‌كه‌ى (402.5 كم2)ه پشت به‌ستراوه به مۆدێلى هايدرۆلۆجى (HEC-1) له به‌رنامه‌ى (WMS) له‌گه‌ڵ سيستمى زانياريیه جوگرافییەکان (GIS) و هه‌ستكردن له دووره‌وه (RS)، ئه‌م مۆدێله بۆ گه‌يشتن به ئامانج پشتده‌به‌ستێت به كۆمه‌ڵێك پێوه‌رى وه‌ك پله‌ى لێژى و به‌كارهێنانه‌كانى زه‌وى و ڕووپۆشى ڕووه‌كى و جۆرى خاك و به‌رزترين بڕى باران كه له ماوه‌ى (24 كاتژمێر)دا باريبێت و شێوه و ڕووبه‌رى ئاوزێڵه‌كان، كه له ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ى بيركارييانه‌وه هه‌ژماریده‌كات (خشته‌ى 2)، له ئه‌نجامى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه ده‌رده‌كه‌وێت، كه كۆى قه‌باره‌ى ساڵانه‌ى ئاوى له‌به‌رڕۆشتووى سه‌رجه‌م ئاوزێڵه‌كان (10990267.2 م3)يه، ئاوزێڵى (خڕه خه‌زێنه) به‌رزترين قه‌باره‌ى له‌به‌رڕۆشتنى ئاوى هه‌يه به (2900403.45 م3)ى ساڵانه، هه‌روه‌ها به‌پێى هاوكێشه‌ى ماوه‌ى چڕبوونه‌وه ئاوزێڵى (ته‌وه‌نه‌وه‌ل) كه‌مترين ماوه‌ى چڕبوونه‌وه‌ى هه‌يه به (1.27) كاتژمێر و ده‌بێته مه‌ترسيدارترين ئاوزێڵ بۆ ڕوودانى لافاو.