Original Articles

ڕۆڵی سێگۆشەی سیما تاریكەكان و سەرەڕۆیی و چێژخوازی لە بڕیاردانی سەركێشانە لای نمونەیەك لە هەرزەكاران

  • زانا حسن بابكر زانكۆی سۆران فاكەڵتیی ئاداب بەشی دەرونزانی Author
  • نەبی فتاحی زانكۆی گۆتنبێرگ پەیمانگای زانستی تەندروستی Author

DOI:

https://doi.org/10.31918/twejer.2473.23

کلمات کلیدی:

سێگۆشە تاریكەكان، سەرەڕۆیی، چێژخوازی، بڕیاردانی سەركێشانە، ئەركە پێوانەییە مەترسیكارییەكانی باڵۆن.

چکیده

ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانینی ڕۆڵی سێگۆشە تاریكەكان، سەرەڕۆیی و چێژخوازی لەسەر بڕیاردانی سەركێشانە. ژمارەی بەشداربووانی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە 163 قوتابی كوڕ و كچی هەرزەكار. ژمارەی كوڕان بریتییە لە  75 (46%) قوتابی، ئەوانی دیكە، كە ژمارەیان  88 (54%) قوتابییە، لە ڕەگەزی مێ بوون، تەمەنی بەشداربووەكان لە نێوان 14 بۆ 18 ساڵ دایە. بۆ پێوانەكردنی سێگۆشە تاریكەكان و سەرەڕۆیی و چێژخوازی، ڕاپۆرتی خودی بەكارهێنراوە. بەڵام بۆ پێوانەكردنی بڕیاردانی سەركێشانە، ئەركە پێوانەییە مەترسیكارییەكانی باڵۆن Balloon Analog Risk Task لەسەر بەشداربووان جێبەجێكراوە. بەپێی ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە،  خودشەیدایی، سایكۆپاتی، چێژخوازی و سەرەڕۆیی پەیوەندی ئەرێنیان لەگەڵ بڕیاردانی سەركێشانەدا هەیە. هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا هەریەك لە سەرەڕۆیی و چێژخوازی ڕۆڵیان لە پەیوەندی نێوان سایكۆپاتی و بڕیاردانی سەركێشانەدا هەبوو. ئەم ئەنجامە بۆ خودشەیدایی و بڕیاردانی سەركێشانە، بە هەمان شێوە بووە. لە ڕووی سیماكانەوە، جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی كوڕان و كچان دۆزراوەتەوە. ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە یارمەتیمان دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر لە بابەتی بڕیاردانی سەركێشانە تێبگەین، كە پەیوەندییان بە چ جۆرە سیمایەكی كەسایەتییەوە هەیە، بۆچی خەڵكی لە بڕیارەكانیاندا وەكیەك نین.

دانلودها

دسترسی به دانلود اطلاعات مقدور نیست.

نحوه استناد به مقاله

بابكر زانا حسن, و فتاحی نەبی فتاحی, مترجمین. 2024. “ڕۆڵی سێگۆشەی سیما تاریكەكان و سەرەڕۆیی و چێژخوازی لە بڕیاردانی سەركێشانە لای نمونەیەك لە هەرزەكاران”. Twejer Journal 7 (3): 656-78. https://doi.org/10.31918/twejer.2473.23.

مقالات مشابه

##common.pagination##

همچنین برای این مقاله می‌توانید شروع جستجوی پیشرفته مقالات مشابه.