فاعلية برنامج إرشادي معرفي سلوكي لخفض أعراض الاكتئاب لدى اللاجئات السوريات
DOI:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.31کلمات کلیدی:
بەرنامەی ڕێنمایی مەعریفی-ڕەفتاری، خەمۆکی، بۆ ژنانی پەنابەری سوری.کۆمەڵەی ئەزمونگەری ، کۆمەڵەی کۆنتڕۆڵچکیده
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە ئامادەکردنی پێوەری خەمۆکی و، ديزاين كردن و بنياتنانى بەرنامەیەکی ڕێنمایی مه‌عریفی ڕه‌فتاری ئەزموونگەریە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی لای ئافره‌تانی په‌نابه‌ری سووری ، نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێك هاتبوون له (30) خانم له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له‌ناو كه‌مپی قوشتەپە لەهه‌ولێرن، توێژه‌ران بە هەڕەمەکی نمونه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان دابه‌شكرد (15) خانم بۆ گروپی ئه‌زمونگه‌ری وە (15) خانم بۆگروپی كۆنتڕۆڵكرأو ، وە هه‌ردوو گروپ یه‌كسان بوون له ڕووی ( پێوەری خەمۆکی ، ته‌مه‌ن، ئاستی خوێندن، باری دارایی و خێزانی)، توێژەران پشتیان بەست بە تیۆری مەعریفی-ڕەفتاری (ئارۆن بیك، أربت اليس)، بۆ داڕشتنی بەرنامەی ڕێنمایی مه‌عریفی ڕه‌فتاری کە له (16) دانیشتن پێك هاتبوو ، به‌شێوه‌ی دوو دانیشتن لەهەرهەفتەیەکدا، مأو ەی هەر دانیشتنێک (60) خولەک بوو، وە خەسڵەتەکانی سایکۆمەتری بۆ پێورەکە جێ بە جێکرا، وەهەروەها ئامانجی توێژینەوەکە جێبەجێکردنی گریمانەکان بوو ، وە گرنگترین ئامانجەکان ئەوە بوو: کە بەهای (ماک جوجیان) بریتیە لە (0.61) قەبول کرأو ەو بەڵگەیە کە بەرنامەکە بە پلەیەکی بەرزکاریگەری هەیە، بوونی جیأو ازیه‌كی بەڵگەداری ئاماری لە نێوان ناوه‌نده ژمێری نمرەکانی ئافره‌تانی پەنابەر لەسەر پێوەرى خەمۆکی لە نێوان دوو گروپ (ئه‌زمونگه‌ری - کۆنترۆڵ) لە دوای جێ به‌جێكردنی به‌رنامه‌كه لە ئاستی ئاماری (0.05) لە بەرژەوەندی گروپی ئەزمونگەریدا . وەلەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەکان توێژەران چەند ڕاسپاردەو پێشنیارێکیان پێشکەش کرد .