ڕۆڵی دادگای كاڕگێری نێوده‌وڵه‌تی له پاراستنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی(دادگای كارگێڕی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به نمونه)
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2692.04کلیلە وشەکان:
فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، ماف و ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی، گه‌ره‌نتییه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، یاسای كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تی.پوختە
ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له‌و توێژینهوەیەدا لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر كردووه بریتییه له ڕۆڵی دادگای كارگێری نێوده‌وڵه‌تی له پاراستنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زیاتر جه‌ختمان له‌سه‌ر سیسته‌می دادپه‌روه‌ری ناوخۆیی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكانمان كردووه. تێیدا میتۆدی شیكاریمان به‌كار هێناوه بۆ دیاریكردنی چه‌مكی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و ماف و ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ئه‌و توێژینه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات بریتییه له دیاریكردنی ناوه‌ندی یاسایی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی و گه‌ره‌نتییه‌كانی پاراستنی ماف و ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی یاسای كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تییه و تێیدا ڕۆڵی دادگای كارگێری نێوده‌وڵه‌تی دیار ده‌كه‌ین.
فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵه گه‌ره‌نتییه‌كی هه‌یه تاكو به هۆیه‌وه به‌رگیری له مافه‌كانی بكات كه ده‌توانین ئاماژه به هه‌ر یه‌ك له گه‌ره‌نتییه‌كانی كارگیڕی و دادوه‌ری بكه‌ین. به گشتی یاسای كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵێكی به‌رچاوی له پاراستنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن دادگای كارگێڕی ناوخۆیین كه فهرمانبهركانیان ده‌توانن له كاتی پێشێلكردنی مافه‌كانیان په‌نا بۆ ئه‌و دادگایانه ببه‌ن. له چوارچێوه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه خاوه‌ن سیسته‌می دادوه‌ری ناوخۆیی خۆیه، دوو دادگای كارگێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناكۆكییه‌كان و دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌یه كه فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌توانن داوا له به‌رده‌میان تۆمار بكه‌ن هه‌ر كاتێك به هۆی بڕیارێكی كارگێڕی مافه‌كانیان پێشێل كران.
بۆ پاراستنی مافه‌كانی فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی كارگێڕی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخستنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كارگێڕی سه‌باره‌ت به ڕاژه‌ی شارستانی فه‌رمانبه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به په‌سه‌ند ده‌زانین.