Original Articles

سه‌روا له‌ شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا

  • بڵاو کرایەوە 2026-04-07
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 2 (2026): Volume 9 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2692.02
  • زريان جلال سليمان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، كۆلیژی ته‌كنیكی سۆران Author
  • پ. د. یادگار ڕه‌سول حه‌مه‌ده‌مین زانكۆی سۆران، فاكه‌ڵتیی ئاداب، به‌شی كوردی Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2692.02

کلیلە وشەکان:

سه‌روا، ڕه‌وی، پێش ڕه‌وی، پاش ڕه‌وی، پاش سه‌روا

پوختە

سه‌روا یه‌كێكه‌ لە دیارترین ڕه‌گه‌زه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شیعر، له‌ ته‌واوی قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی شیعردا گرنگ و جێی بایه‌خ بووه‌.  ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (سه‌روا له‌ شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا) ئامانج لێی ده‌رخستنی سه‌روا و هونه‌ره‌كانی سه‌روا‌یه‌ له‌ شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا، تاكو ئاشنابین به‌وه‌ی كه‌ ئایا سه‌روا و هونه‌ره‌كانی چه‌ند و چۆن به‌كارهاتووه؟ له‌م توێژینه‌وه‌دا میتۆدی وه‌سفی – ئاماری) په‌یڕه‌و كراوه، له‌ شیكاركردنی ئاماری سه‌روا و هونه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی SPSS 25‌ به‌كارهاتووه‌.

له‌ سه‌رجه‌می شیعره‌كانی ده‌شتی دا 13‌ ده‌نگ بوونه‌ته‌ ڕه‌وی، گرنگییه‌كی زۆری به‌ پێش ڕه‌وی و پاش ڕه‌وی داوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ شاعیر هه‌ناسه‌یه‌كی درێژی هه‌یه له‌ بونیادنانی مۆسیقای شیعر.‌ له‌ ئاستی وشه‌كاندا ته‌نها پاش سه‌روای هه‌یه‌. له‌ جۆره‌كانی سه‌روادا سه‌روای یه‌كگرتوو، سه‌روای مه‌سنه‌وی، سه‌روای كۆپله‌به‌ند و جووت سه‌روای به‌كارهێناوه‌، له‌ زۆر شوێنیشدا به‌ ئامانجی دروستكردنی مۆسیقا، پابه‌ندی یاسا و ورده‌كارییه‌كانی سه‌روا نه‌بووه‌.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سليمان زريان جلال, and حه‌مه‌ده‌مین یادگار ڕه‌سول, trans. 2026. “سه‌روا له‌ شیعره‌كانی مه‌لا خدر ده‌شتی دا”. گۆڤاری توێژەر 9 (2): 44-72. https://doi.org/10.31918/twejer.2692.02.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 13

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.