ڕۆڵی دەقە ئاینییەکان لەسەر پڕۆسەی فراوانکردنی هێزی داعش: لێکۆڵینەوەیەکی فرە مۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەییە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.14کلیلە وشەکان:
تیۆری فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەیی، داعش، مێدیای داعش، دەقە ئاینییەکان، قایلکردن، پڕۆسەی فراوانکردنی هێز.پوختە
ئەم توێژینەوەیە تیشکدەخاتە سەر کاریگەریی دەقە ئاینییەکان لەسەر پڕۆسەی فراوانکردنی هێزی داعش. توێژینەوەکە هەوڵدەدات جەخت لەسەر ڕێکارەکانی قایلکردن لە مێدیای داعش بکاتەوە، لە توێژینەوەکەدا زیاتر لە (٦٠) بڵاوکراوە لە (١٠) بەرگی جیاوازی دابق و ڕومییە بەکارهاتوون. میتۆدی وەسفی شیکاری بە پشت بەستن بە تیۆری فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەیی ۆهالۆرەن (٢٠١١) بەکارهاتووە، کە سودی لە لکاندنی هەدوو تیۆری گوتار شیکاری رەخنەیی فێرکلەف (١٩٨٩) و هێما کۆمەڵایەتییەکانی کرێس و ڤانلوین (٢٠٠١) بینیووە. ئەنجامی توێژینەوەکان پشتراستی کاریگەری بەرزی دەقە ئاینییەکان لەسەر کۆمەڵگا موسڵمانەکان دەکەنەوە، بە مەبەستی ڕازیکردنیان، تاوەکو پەیوەندی بە جێشینی نوێوە بکەن. هەروەها بەکارهێنانی لایەنەکانی تری نازمانی، وەک وێنە و بینراوەکان لەناو بڵاوکراوەکاندا کاریگەرییەکان فراوانتر دەکەن.