ئامرازگەرایی و ڕوونکردنەوەی بۆ دەستکاریکردنی نوخبەی شیعە لە عێراق لە دوای ٢٠٠٣
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2582.04کلیلە وشەکان:
ئامرازگەرایی، عێراق، شیعە، نوخبە، ململانێێ نەژادیپوختە
ئەم توێژینەوەیە لە ڕوانگەی تیۆری ئامرازگەراییەوە ڕۆڵی گروپە نوخبە شیعەکان لە دەستکاریکردنی ناسنامەی تائیفی لە عێراق لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دەکۆڵێتەوە. پرسیاری توێژینەوەکە ئەوەیە کە چۆن ئامرازگەرایی ڕۆڵی گروپە نوخبە شیعەکان لە دەستکاریکردنی ناسنامەی تائیفی شیعە لە دوای ٢٠٠٣ ڕوون دەکاتەوە. گرنگی توێژینەوەکە لەوەدایە کە دەتوانێ ئەوە نیشان بدات دەستکاریکردنی شوناسی شیعە لەلایەن نوخبەکانی شیعە بەشدار بووە لە دەستوەردانی دەرەکی و ناسەقامگیری سیاسی و ناهاوسەنگی نەژادی و لاوازی دامەزراوە سیاسییەکانی وڵات. توێژینەوەکە بە پشت بەستن بە ڕێبازی چۆنایەتی تیشک دەخاتە سەر رۆلی نوخبە کاریگەرەکانی شیعە لە گۆرەپانی سیاسی عێراق بەتایبەت نوری مالیکی، موقتەدا سەدر و نوخبەی هێزە چەکدارەکان و ڕۆڵیان لە دەستکاریکردنی ناسنامەی شیعەدا، چونکە دوای لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە شیعەکان بە گرتنە دەستی دەسەلات لە عێراق سەرچاوەی سیاسی، ئابووری، سەربازی و جەماوەریان وەک ئامرازێک بەکارهێناوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆیان. دۆزینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن سیاسەتی نوخبەکانی شیعە لە دوای ٢٠٠٣ بەشداریی کردووە لە لاوازبوون و بە تائیفیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و زیادبوونی دەستێوەردانی دەرەکی ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوسەنگی نێوان گروپە نەژادییەکان دروستکردووە و گرژییەکانی زیادکردووە.