دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگای دوای جینۆساید: ئەزموونی ژیان و خۆڕاگری ژنانی بارزانی بە نموونە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.10کلیلە وشەکان:
ژنانی بارزانیپوختە
پوختە
ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسی مێژووییە کە لە بابەتێکی گرنگ و پشتگوێخراوی کۆمەڵگاکەمان دەکۆڵێتەوە، ئەویش ئەزموونی ژیان و خۆڕاگری ژنانی بارزانی دوای پرۆسەی جینۆساید ساڵی ١٩٨٣و ڕۆڵی ئەوان لە دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگادا. ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەکە تێگەیشتنە لە ستراتیژییەکانی خۆڕاگری ژنانی بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و چەوساندنەوە، هەروەها ڕێگا تایبەتییەکانی ئەوان بۆ پاراستنی خێزان و کولتوور. بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، توێژینەوەکە پشت بە میتۆدی چۆنایەتی دەبەستێت و ڕێبازی وەسفی-شیکارییانە بەکاردەهێنێت کە لەسەر شیکردنەوەی ناوەڕۆکی جەند سەرچاوەیەکی نووسراو بنیاد نراوە. ئەم توێژینەوەیە بەشدارییەکی گرنگ و نوێیە لە تێگەیشتن لە کاریگەری جینۆساید لەسەر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، ڕۆڵی ژن لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان لە کۆمەڵگای دوای جینۆساید. لەم توێژینەوەیەدا ئەو ئەنجامانەی بە دەست هاتوون دەریدەخەن بە هۆی جینۆسایدکردنی پیاوەکانیان ژنانی بارزانی توانیویانە ڕۆڵی نوێ بگرنە ئەستۆ و لە دایکایەتی نەریتییەوە بگۆڕن بۆ سەرپەرشتیاری خێزان و پاراستنی کولتوور. هەروەها ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر گرنگی لێکۆڵینەوە لە ئەزموونەکانی ژنان لە کۆمەڵگا کوردی، بەتایبەتی لە دۆخی پاش جینۆساید، و دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ توێژەرانی داهاتوو کە لە ئاراستەی مێژوونووسی و کۆمەڵناسی کار دەکەن.