Original Articles

ڕۆڵی پەروەردەیی باخچەی منداڵان لە چاندنی بەها ئەخلاقیەکان: باخچەکانی منداڵان لە سۆران بە نموونە

  • بڵاو کرایەوە 2025-12-01
  • ژمارە بەرگ 8 ژمارە 3 (2025): Volume 8 - Issue 3
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2583.04
  • چیمەن محمد سالح Soran University image/svg+xml Author
  • پ.ی.د. سعید قادر فقی ابراهیم Soran University image/svg+xml Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2583.04

کلیلە وشەکان:

پەروەردە، باخچەی منداڵان، بەها ئەخلاقیەکان، دیسپلین، خۆنەویستی، سەربەخۆی.

پوختە

ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە زانینی ئاستی چاندنی بەهای ئەخلاقی (دیسیپلین، خۆنەویستی، سەربەخۆی)  تێروانینی باوان لەسەر چاندنی بەهای ئەخلاقی لە لای منداڵان. لەگەڵ ئەمەشدا تیۆری ئیمیل دۆرکهایم بۆ شیکردنەوەی ئەم بابەتە بەکارهاتووە. هەروەها میتۆدی تێکەڵاو(Mixed methods) واتا میتۆدی چەندایەتی و چۆنایەتی بۆ کۆکردنەوەی داتاکان کە لە ڕێگەی پرسیارنامە و چاوپێکەوتن. شیکردنەوەی داتای چەندایەتی لە ڕێگەی بەرنامەی(SPSS)  و داتای چۆنایەتیش  (Thematic Analysis)شیکردنەوەیان بۆ کراوە. ئەنجامی بە دەستهاتوو ئەوە دەخاتەڕوو، کە(٧٨.٠٪ -٩٢.٧٪)ی منداڵان هەمیشە دەستیان دەشۆن و پابەندی یاساکانی باخچەن. ئەوەش ئەوەمان بۆ دەر دەخات کە باخچە توانیویەتی بەهای ئەخلاقی دیسپلین فێری منداڵان بکات ئەوە بەهایەش لە منداڵەکان ڕەنگی داوەتەوە. سەبارەت بە بەهای ئەخلاقی خۆنەویستی منداڵان هەمیشە حەز دەکەن لەگەڵ هاوڕێکانیان یاری بکەن و وێنە بکێشن و تیکەڵبن لەگەڵیان، زۆربەی منداڵان لە نێوان (٥٩.٤٪ - ٨٣.٢٪) خۆپەرست نین. هەروەها(٩٠.٠٪-٩٣،٥٪)ی منداڵان هەمیشە سەربەخۆن و بەخۆیان کارەکانیان ئەنجام دەدەن و پشت بە خۆیان دەبەستن. کەواتە دەتوانین بڵێین کە بەپێی ئەنجامی ڕاپرسیەکە ئەو تێگیشتنە لای منداڵان دروستبووە سەبارەت بە بەم سێ بەها ئەخلاقیەی سەرەوە، بەڵام ڕوانگەی باوان سەبارەت بە دیسپلین ئەوەیە کە هەمیشە منداڵان دەستەکانیان دەشۆن و گرنگی بە پاک و خاوێنی دەدەن، بەڵام دوای یاریکردن یاریەکانیان کۆناکەنەوە. سەبارەت بە خۆنەویستی ئەوان ڕایان وایە کە منداڵەکانیان هیچ کات ئامادەنین شتەکانیان لەگەڵ کەس هاوبەشی پێبکەن واتا خۆویستن. هەرچی سەبارەت بە سەربەخۆیە ئەوان وای دەبین کە بۆ ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەیان هەمیشە پشت بە ئەوان دەبەستن واتا ناتوانن بێ باوانیان، سەربەخۆنین و پشت بەخۆیان نابەستن.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

سالح چیمەن محمد, and فقی پ.ی.د. سعید قادر, trans. 2025. “ڕۆڵی پەروەردەیی باخچەی منداڵان لە چاندنی بەها ئەخلاقیەکان: باخچەکانی منداڵان لە سۆران بە نموونە”. گۆڤاری توێژەر 8 (3). https://doi.org/10.31918/twejer.2583.04.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 21

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.