پێکهاتەی خستنەسەری زمانی کوردی لە چوارچێوەی ڕێزمانی پێکهێنانی گۆلدبێرگدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2692.08کلیلە وشەکان:
ڕێزمانی پێکهێنان، خستنەسەر، پێکهاتەی فۆڕمی، پێکهاتەی واتاییپوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەستنیشانکردن و خستنەڕووی پێکهاتەی خستنەسەر لە زمانی کوردیدا، ئەمەش دوای دۆزینەوەی هەردوو پێکهاتەی فۆڕمی و پێکهاتەی واتایی ئەو نموونانەی لە توێژینەوەکە وەرگیراون.
لەم توێژینەوەیەدا بۆ شیکردنەوەی داتاکانی پێکهاتەی خستنەسەر و لێکدانەوە و دەستنیشانکردنی پێکهاتەی پێکهاتەکان پشت بە تیۆری ڕێزمانی پێکهێنانی گۆلدبێرگ ١٩٩٥ بەستراوە. کە ئەم ڕێزمانە لە شیکردنەوەی داتاکانیدا پشت بە هەردوو پێکهاتەی فۆڕمی و پێکهاتەی واتایی کەرەستەکان دەبەستێت. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ سنووردارکردنی چوارچێوەی داتای توێژینەوەکە دیوانی ''سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور''ی عەبدوڵا پەشێو وەرگیراوە.
پێکهاتەی خستنەسەر لە زمانی کوردیدا ئەگەرچی لە ڕووی فۆڕمەوە یەک قاڵبی هەیە، بەڵام لە ڕووی واتاوە ئەم پێکهاتەیە خاوەنی واتای جۆراوجۆرە، بەمەش تیۆری ڕێزمانی پێکهێنان تیۆرێکی گونجاوە بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئەم پێکهاتە و دەستنیشانکردنی واتا جیاوازەکانی ئەم پێکهاتەیە.
دوای شیکردنەوە و پۆلێنکردنی پێکهاتەکان، دەردەکەوێت شاعیر لە پێکهاتەی خستنەسەردا، فۆڕمی ئەم پێکهاتەیەی بۆ کۆمەڵێک مەبەستی جیاجیا بەکارهێناوە، لەپاڵ ئەمانەشدا خستنەسەری خاوەندارێتی زۆرترین جار بەکارهێناوە و خستنەسەری پلەییش کەمترین جار بەکارهێناوە، ئەمەش دەکرێت وەک شێوازی شاعیر لێکبدرێتەوە.