Original Articles

بنیادگەرى پێکهاتەیی لویسان گۆڵدمان لە ڕۆمانى داگیرکردنى تاریکى بەختیار عەلیدا

  • بڵاو کرایەوە 2023-08-20
  • ژمارە بەرگ 6 ژمارە 1 (2023): Volume 6 - Issue 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2361.10
  • هەلمەت بایز رەسول بەشی کوردی، فاکەلتیی ئاداب، زانکۆی سۆران Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2361.10

پوختە

کۆمەڵناسیى ئەدەب و بە هەموو ئاڕاستە جیاوازەکانییەوە ڕووبەرێکى گرنگى ناو کایەى تیۆرى و ڕەخنەیی گرتووە، بە جۆرێک بەردەوام لەناو کایەى ڕەخنەدا ئامادەیی هەیە. بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان وەک کۆمەڵناسیی ڕۆمان داهێنانى ئەدەبی لە چوارچێوەى کۆمەڵێک چەمکدا دەبەستێتەوە بە بنیادى کۆمەڵایەتى و بنیادى زمانیی دەق. لای لوسیان گۆڵدمان، کارى ئەدەبی بەرهەمێکى تاکەکەسی نییە، بەڵکوو هۆشیاریى چینە کۆمەڵایەتییەکانە. ئەو توێژینەوەیە بە ناونیشانى بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە ڕۆمانى (داگیرکردنى تاریکى)ى (بەختیار عەلی)دا بەپێى ئەو ڕوانگە تیۆرییەى لوسیان کارە ئەدەبییەکان گوزارشت لە تاک ناکەن، بەڵکوو گوزارشت لە هۆشیاریى چینایەتیى گروپ و کۆمەڵگا جیاوازەکان دەکەن، ناوەڕۆکى ڕۆمانەکە وەک دەقێکى ئەدەبی بەپێى ئەو تێگەیشتنە تیۆرییە لە پەیوەندیدایە، جیهانبینیى نووسەریش لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییەدا ڕاڤەدەکرێت.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

رەسول هەلمەت بایز, trans. 2023. “بنیادگەرى پێکهاتەیی لویسان گۆڵدمان لە ڕۆمانى داگیرکردنى تاریکى بەختیار عەلیدا”. گۆڤاری توێژەر 6 (1): 447-82. https://doi.org/10.31918/twejer.2361.10.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.