توێژینەوەی ڕەسەن

بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا

  • وەرگیراوە 2024-05-21
  • بڵاو کرایەوە 2024-07-21
  • ژمارە بەرگ 7 ژمارە 1 (2024): بەرگی 7 - ژمارە 1
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2471.03
  • شادان حقی ڕسول زانکۆی سۆران- فاکەڵتیی ئاداب- بەشی زمانی کوردی توێژەر
  • دلێر سادق کانەبی زانکۆی سۆران- فاکەڵتیی ئاداب- بەشی زمانی کوردی توێژەر

پوختە

بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا

بارگەخستن بریتییە لە توانای کاتیگۆرییە لێکسیکییەکان لە وەرگرتنی تەواوکەر لە ڕستەدا. ئەم توانایە لەگەڵ ئەوەیدا کە لە ڕستەدا دەردەکەوێت، بەڵام کاتیگۆرییە لێکسیکییەکان هەر لە فەرهەنگدا ئەم توانایەیان لەگەڵدایە. بە واتایەکی تر، مرۆڤ لە زەینی خۆیدا لەگەڵ تۆمارکردنی کاتیگۆرییە لێکسیکییەکاندا بارگەخستنیشیان تۆماردەکات. ئەو کاتیگۆرییە لێکسیکییانەی کە بارگەدەخەن بریتین لە کار، ناو، ئاوەڵناو و ئامرازی بەند. ئەم کاتیگۆرییانە لە ڕووی جۆر و ژمارەی تەواوکەرەکانەوە جیاوازن. لەم توێژینەوەیەدا کار لەسەر بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا دەکرێت، ئاوەڵناوەکان تەواوکەری تایبەت بە خۆیان هەیە، کە لە ڕووی جۆر و ژمارەوە جیاوازن. سنووری لێکۆڵینەوەکە لە چوارچێوەی زمانی کوردیی (زاری ناوەڕاست) ئەنجامدراوە، ڕێبازی لێکۆڵینەوەکەمان ڕێبازێکی وەسفییە. ناوەڕۆکی توێژینەوەکە جگە لە پێشەکی و ئەنجام بەسەر دوو بەشی سەرەکی دابەشدەبێت.

Adjective Valency in Kurdish Language

Valency is the ability of lexical categories to include complements in sentences. Although this ability is expressed in sentences, lexical categories also have this ability in the dictionary. In other words, one records the loading of lexical categories in one's mind. The lexical categories that load are verbs, nouns, pronouns, and adverbs. These categories differ in terms of the type and number of supplements. In this study, work is done on the loading of pronouns in Kurdish. Pronouns have their own complements, which are different in terms of type and number. The scope of the research is conducted within the framework of Kurdish language (middle dialect). Our research method is descriptive. The content of the study is divided into two main parts besides the introduction and conclusion.

کلیلە وشەکان: Adjective, valency adjective, complement, superlative

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

ڕسول شادان حقی, and کانەبی دلێر سادق. 2024. “بارگەخستنی ئاوەڵناو لە زمانی کوردیدا”. گۆڤاری توێژەر 7 (1): 63-88. https://doi.org/10.31918/twejer.2471.03.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 لە 49

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.