دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كه‌رسته‌كان له هونه‌ری په‌یكه‌رسازیی هاوچه‌رخدا
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2471.27کلیلە وشەکان:
به‌كارهێنانه‌وه‌ی كه‌رسته، هونه‌ر، په‌یكه‌رسازی، هاوچه‌رخ.پوختە
به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كه‌رسته‌كان له هونه‌ری په‌یكه‌رسازیی هاوچه‌رخدا)یە. هونه‌ری هاوچه‌رخی دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی له بارودۆخێكی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا له‌دایكبوو، كه جیهان زۆرترین گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی. ئه‌و گۆڕانكارییە خێرایانه مانا و ئاڕاسته‌كانی هونه‌ریان گۆڕی، به ئه‌ندازه‌یه‌ك بینه‌ر چیتر ته‌نها وه‌ك وه‌رگرێك نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو زۆرجار ده‌بووه به‌شێكی سه‌ره‌كیی كاره هونه‌رییه‌كه. جەنگ و قەیرانەکان گەورەترین ڕۆڵیان گێڕا له سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕه‌وته، كه بووه هۆى ئەوەی بیر و هەست و باوەڕەکانی مرۆڤ بترازێنێتەسەر ئەو پێشکەوتنە خێرا و ناجێگیرەی کە لەم سەدەیەدا بەسەر جیهاندا هات. کە زمانێکی نوێی بۆ دەربڕینی ڕووداوەکانی بەدەستهێنا.