ڕۆڵی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان لە ئاراستەكردنی گەشتیار بۆ شوێنە گەشتيارییەکانی پارێزگای ھەولێر: توێژینەوەیەكی شیكارییە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2473.08کلیلە وشەکان:
ڕۆڵ، کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکان، ئاراستە، گەشتیار، شوێنە گەشتیارییەکان، پارێزگای هەولێر.پوختە
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە زانین و خستنەڕوو و دیاریكردنی جۆری بابەت و ناوەرۆكی ئەو پەيامانەی ناو ڕاپۆرتی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەكان، کە لە ئاراستەكردنی گەشتیار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەولێر بەكارهاتوون.
توێژینەوەکە، لە ڕووی جۆرەوە، بە یەکێک لە توێژینەوە پەسنکاریـیەكان هەژماردەكرێت، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشی، ڕێبازی ناخشیکاریی بەکارهێناوە.
کۆمەڵگای توێژینەوەکە، بریتییە لە کۆی ڕاپۆرتەکانی كەناڵە ئاسمانییە كوردییەکانی نموونەی توێژینەوەکە، کە (كوردستان تیڤی، كوردسات نیوز، سپێدە)ـن. مشتەی توێژینەوەکەش لە ڕاپۆرتەکانی بواری گەشتیاری پێکدێت کە لەو کەناڵانە پەخشکراون.
لە کۆتاییی توێژینەوەکەشدا؛ توێژەران بە چەند ئەنجامێک گەیشتوون؛ لەوانە، کەناڵەکان توانیویانە کار لە سەر بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریی گەشتیاری، ڕاكێشانی گهشتیاران، سەرنجڕاکێشیی شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەولێر بکەن.