Cross-border financing lease contracts and Compliance with national law and international subject matter rules in accordance with the 1988 Unidroit Convention
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.10کلیلە وشەکان:
گرێبه‌ستی به‌كرێدانی پاره‌داركردن، ڕێككه‌وتننامه‌ی یونیدروا، بەكرێگر، دابینکار، ڕێسای بابه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.پوختە
له‌م سەردەمەدا گرێبه‌ستی به‌كرێدانی پاره‌داركردن یه‌كێكه له گرێبه‌سته گرنگه‌كان و به ئامرازێكی کاریگه‌ر داده‌نرێت، به هۆیه‌وه بهكرێگر سامانه گوێزراوهكه یان عه‌قاره‌كه به‌ده‌ستده‌هێنێت بێ ئه‌وه‌ی پێویستبكات بیكڕێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی گرێبه‌ستێك ده‌بێت له نێوان بهكرێدهر و دابینکار به ویست و داواكاریی بهكرێگر، سامانه‌كه دیاریده‌كرێت. له ئه‌نجامی به‌ربڵاوی و گرنگیی ئه‌و گرێبه‌سته به تایبه‌ت له وڵاتانی ڕۆژئاوا، په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ یه‌كخستنی یاسای تایبه‌ت ڕێككه‌وتننامه‌ی یونیدروای تایبه‌ت به به‌كریدانی پاره‌داركردن له ساڵی 1988 ده‌ركرد. كێشه‌ی لێکۆڵینەوەکە خۆی لە نەبوونی یاسایەکی تایبەت بۆ ئەم گرێبەستە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەبینتهوه. توێژه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا پشتی به میتۆدی شیكاری و به‌راوردكاری به‌ستووه به ئامانجی شیكردنه‌وه و ده‌رخستنی جیاوازیی نێوان یاساكان، ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یە ده‌ریده‌خات کە سه‌ره‌ڕای گرنگیی ئەم گرێبەستە، عێراق هیچ یاسایه‌كی بۆ ڕێكخستنی ده‌رنه‌كردووه و ڕیككهوتننامهی یونیدرواش چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی تهسككردۆتهوه، له كۆتاییدا توێژه‌ر به پشتبه‌ستن به‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌شتووه چه‌ند ڕاسپارده و پێشنیازێكی خستۆته‌ڕوو.