نۆستالژیا لە شیعرى ئافرەتى کورد، بە نموونەى شیعرکانى گۆڤاری ڕامان
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2692.07کلیلە وشەکان:
نۆستالژیا, شیعرى ئافرەتان, گۆڤارى ڕامان, هەستى گەڕانەوەپوختە
پوختە
نۆستالژیا وەک بابەتێکى پەیوەست بە دەروونى مرۆڤ، بەشێکى زۆر فراوانى لە ئەدەب بە گشتى وشیعریش بە تایبەتى گرتۆتەوە، ئەم چەمکە بە ماناى گەڕانەوە بۆ رابردوو و خەم و حەسرەتى دوورى لە نیشتمان و ئازیزان و گللەیی لە ژیانى ئێستا و ئارەزووى داهاتوویەکى باشتر دێت. ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانى (نۆستالژیا لە شیعرى ئافرەتى کورد بە نموونەى شیعرەکانى گۆڤارى ڕامان) ئامانج لێى دەرخستنى نۆستالژیایە، بۆ ئەوەى ئاشنابین بە ڕەنگدانەوەى نۆستالژیا لەنێو شیعرى ئافرەتى کورد. ئەم توێژینەوەیە میتۆدى وەسفى شیکارى بەکاردێنێت.
ئەم توێژینەوەیە گەشتۆتە ئەو ئەنجامەى، کە ئافرەتى کوردیش گرنگییەکى زۆرى بە نۆستالژیا بە هەردوو جۆری (تاک و گشتى) لە نێو ئەدەبدا داوە, لە ئاست نۆستالژیاى تاکدا نۆستالژیاى گەڕانەوە بۆ سەردەمى منداڵى و نۆستالژیاى گەڕانەوە بۆ سروشت و نۆستالژیاى دوورى و حەسرەتى نیشتمان و نۆستالژیاى خەم و حەسرەتى دوورى لە دڵدار بەرجەستەکراوە. لە ئاست نۆستالژیاى گشتیشدا نۆستالژیاى گەڕانەوە بۆ ئەفسانە کۆنەکان و نۆستالژیاى گەڕانەوە بۆ بەرهەمە فۆلکلۆریەکان و نۆستالژیاى گەڕانەوە بۆ داستانەکان و نۆستالژیاى کەسایەتییە نەتەوەیی و رووداوە مێژووییەکان بەرجەستە کراوە. هەروەها بەهۆى هەستى نۆستالژیاوە جوانى و داهێنان و وێنەى هونەرییان بە دەقە شیعریەکان بەخشیوە.
کلیلەوشەکان: نۆستالژیا، شیعرى ئافرەتان، گۆڤارى ڕامان، هەستى گەڕانەوە.