The relocation policy of Peshmerga relatives in the government controlled areas 1980-1990, Erbil province an example
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2574.18کلیلە وشەکان:
ڕاگواستن، کەسوکاری پێشمەرگە، ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی حکومەت، ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە.پوختە
سیاسەتی ڕاگواستن لەلایەن حکومەتەکانی عێڕاق بە تایبەت حکومەتی بەعس وەک ڕێگایەکی کاریگەر بۆ زاڵبوون بەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد بەکارهێندراوە، بەشی زۆری قۆناغەکانی ڕاگواستن، بریتیبوونە لە ڕاگواستنی دانیشتووانی گوند و ئاواییە کوردیەکان چ بۆ خوارووی عێڕاق و چ بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکانی کوردستان، بەڵام ئەو جۆرە ڕاگواستنەی ئێمە لەم توێژینەوەیەدا دەمانەوێت تیشکیبخەینەسەر، بریتییە لە ڕاگواستنی کەسوکاری پێشمەرگە کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت نیشتەجێبوون، حکومەت بە مەبەستی ناچارکردنی پێشمەرگە بۆ وازهێنان لە خەباتی پێشمەرگایەتی، کەسوکارەکەی دەخستەژێر چەندین بارودۆخی ناهەموار، لەوانەش سیاسەتی ڕاگواستن، کە هەندێکجار ئەم ڕاگواستنە بۆ گوندەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بووە، هەندێکجاریش بۆ ناوچەکانی خوارووی عێڕاق و هەندێکجاریش بۆ وڵاتانی دەورووبەر. بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئەم پرسە و کاریگەریەکانی، ئەم ناونیشانە "ڕاگواستنی کەسوکاری پێشمەرگە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت ١٩٨٠-١٩٩٠ پارێزگای هەولێر بە نموونە" بۆ توێژینەوە هەڵبژێردراوە.