Original Articles

ڕوانگەیەکی بەردینی نەخشێندراو بۆ پەیڕەوکردنی زانستی ئەستێرەناسی لە قەزای چۆمان ( نموونەی هەڵبژێردراو، گوندی مەمی خەلان )

ڕوانگەیەکی بەردینی نەخشێندراو بۆ پەیڕەوکردنی زانستی ئەستێرەناسی لە قەزای چۆمان ( نموونەی هەڵبژێردراو، گوندی مەمی خەلان )

  • بڵاو کرایەوە 2026-04-13
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 2 (2026): Volume 9 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2692.03
  • هاژە تەیفور محمد زانکۆی سەڵاحەددین Author
  • پ.ی.د عبداللە بکر عثمان زانکۆی سەڵاحەدین Author

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2692.03

کلیلە وشەکان:

گوندی مەمی خەلان, ئۆرارتی, پیترۆگلیف

پوختە

مەمی خەلان گوندێکە لە قەزای چۆمان، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی پارێزگای هەوڵێر، لە هەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگاوبان وەک شوێنێکی شوێنەواری نوێ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری سۆران دەستنیشان کرا. دۆزینەوەی گلێنەی هەزارەی یەکەمی پێش زایین بە تایبەتمەندییەکانی  هونەری ئۆرارتی و دۆزینەوەی هونەری سەربەردی جۆری هەڵکەندراو/پێترۆگلیف بە ناوەڕۆکی سەربازییەوە، شوێنی ئەم ناوچەیەی لەسەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئیمپراتۆریەتی ئۆرارتی ئاشکرا کرد. ئەم توێژینەوەیە شیکاری ڕۆڵی کارایی شێوە فنجانەکان/ کاپیولێسەکان و پەیوەندییان لەگەڵ کولتوری دانیشتوانی کۆنی زاگرۆس دەکات.توێژەر ڕووپێوییەکی مەیدانی لە ١٥ شوێنی شوێنەواری ئەنجامدا کە قەڵا، نشینگە، گۆڕستان، کانی، تاشە بەردێک کە هونەری سەر بەردی لە سەر هەڵکەندراوە، لەگەڵ شوێنەواری جۆری شێوە فنجان یاخود کاپیولێس و کۆلە دۆشاو و جۆنی لە خۆ دەگرێت. کە ئەمانە زۆربەیان دۆزینەوەی نوێن و پێشتر لە بەڵگەنامەکانی بەڕێوەبەرایەتیشوێنەوار و کەلەپووری سۆراندا تۆمار نەکرابوون.

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

ژیاننامەی توێژەر

  • پ.ی.د عبداللە بکر عثمان, زانکۆی سەڵاحەدین

    Supervisor

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

هاژە تەیفور محمد هاژە تەیفور محمد, and پ.ی.د عبدالله بەکر عثمان پ.ی.د عبداللە بکر عثمان, trans. 2026. “ڕوانگەیەکی بەردینی نەخشێندراو بۆ پەیڕەوکردنی زانستی ئەستێرەناسی لە قەزای چۆمان ( نموونەی هەڵبژێردراو، گوندی مەمی خەلان ): ڕوانگەیەکی بەردینی نەخشێندراو بۆ پەیڕەوکردنی زانستی ئەستێرەناسی لە قەزای چۆمان ( نموونەی هەڵبژێردراو، گوندی مەمی خەلان )”. گۆڤاری توێژەر 9 (2): 73-96. https://doi.org/10.31918/twejer.2692.03.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 13

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.