کاریگەری توندوتیژی وەک ئامرازی هەڕەشە لە زمانی میدیایی داعش: توێژینەوەیەکی فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەییە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2692.05کلیلە وشەکان:
تیۆری فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەیی، داعش، مێدیای داعش، توندوتیژی، هەڕەشەپوختە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ دەرخستنی کاریگەرییەکانی بڵاوکراوەی توندوتیژی میدیایی داعش لەسەر خەڵک و هێزە سەربازییەکان. توێژینەوەکە هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر کاریگەرییەکانی هەڕەشەی داعش لەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و هێزە سەربازییەکان لە عێراق، سوریا و تەواوی جیهان. زیاتر لە (٦٠) بڵاوکراوە لە (١٠) بەرگی جیاوازی (دابق) و (ڕومییە) بەکارهاتووە لە توێژینەوەکەدا. میتۆدی شیکاری وەسفی بەکارهاتووە بە پشت بەستن بە تیۆری فرەمۆداڵی گوتار شیکاری ڕەخنەیی و هالۆرەن (٢٠١١)، ئەمەش سودی لە لکاندنی هەدوو تیۆری گوتار شیکاری ڕەخنەیی فێرکلەف (١٩٨٩) و هێما کۆمەڵایەتییەکانی کرێس و ڤانلوین (٢٠٠١) بینیوە. ئەنجامی توێژینەوەکان پشتڕاستی کاریگەری بەرزی میدیای داعش دەکەنەوە لەسەر لایەنی دەروونی خەڵک و هێزە سەربازییەکان، کە هۆکارێکی سەرەکی پێشڕەوی داعشە لە ناوچەکە. وە هەروەها لایەنەکانی تری نازمانی وەک وێنە و بینراوەکان کاریگەرییەکان دوو هێندە دەکەن بە بەکارهێنانیان لەناو بڵاوکراوەکاندا.