ستراتیژییەکانی ڕەتکردنەوە لە کلتووری کوردی بە ئاوڕدانەوەیەک لە کلتووری ئینگلیزی: توێژینەوەیەکی: سۆسیۆپراگماتیکیە
توێژینەوەیەکی سۆسیۆپراگماتیکیە
DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:
https://doi.org/10.31918/twejer.2583.07کلیلە وشەکان:
ستراتیژییەکانی ڕەتکردنەوە, ڕەتکردنەوەی کوردی, ڕەتکردنەوەی ئەمریکی, پێگەی کۆمەڵایەتی, ڕەگەزپوختە
ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە ستراتیژییەکانی ڕەتکردنەوە لە کلتووری کوردی دا بە بە تیشک خستنەسەر کاریگەری پێگەی کۆمەڵایەتی و ڕەگەز لەسەر بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی ڕەتکردنەوە بەرامبەر داواکاری و بانگێشتنامەکان. توێژینەوەکە تێکەڵەیەک لە مێتۆدی جۆری و چەندی بەکاردێنێت بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیارییەکان. زانیارییەکانی توێژینەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامرازی تەواوکاری گفتوگۆیی کۆدەکرێنەوە کە پێک دێت لە چوار سیناریۆی گریمانەیی کە هەریەکەیان لەسەر پلەی کۆمەڵایەت جیاجیا داڕێژراون. ئەنجامەکانی ڕەتکردنەوەی کوردی دواتر بەراورد دەکرێن بە ڕەکردنەوە لە کلتووری ئەمریکی دا بەمەبەستی دیاریکردنی لێکچوون و جیاوازییە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هەردوو کلتوور. ئەنجامی توێژینەوەکە دەریدەخەن کە خەڵکی کورد وەلائێکی زۆریان هەیە بۆ بەکارهێنانی ستراتیژییەتە ناڕاستەوخۆکان، بەتایبەتیش هۆکارهێنانەوە. ستراتیژییەتی راستەوخۆ دووەم زۆرترین ستراتیژی بەکارهێنراو بوو لەنێو بەشداربووە کوردەکان کە بۆ ڕەتکردنەوەی داواکاری و بانگێشتنامەی کەسانی خاوەن پلەی کۆمەڵایەتی لێژتر [یەکسان، لێژ] و کەسانی هەمان ڕەگەز. هەروەها، ئەوەش دەرخرا کە پلەی کۆمەڵایەتی و ڕەگەزی قسەکەرەکان کاریگەری لەسەر ڕەتکردنەوەکان لە کلتووری کوردی و ئەمریکی دا هەیە. ئەم دوو کلتوورە لێکچوونیان زۆرە، سەرەڕای هەبوونی چەند جیاوازییەکی کەم لەڕووی تایبەت و وردی ڕەتکردنەوەکان.