Original Articles

تۆمەتبارکردنی حەوا لەنێوان دەقی قورئان‌و فەرموودەکانی پێغەمبەرو کاریگەری بەسەر ڕاڤەکارانەوە

  • بڵاو کرایەوە 2026-05-07
  • ژمارە بەرگ 9 ژمارە 2 (2026): Volume 9 - Issue 2
  • DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان https://doi.org/10.31918/twejer.2692.12

DOI ناسێنەری سەرچاوە دیجیتاڵییەکان:

https://doi.org/10.31918/twejer.2692.12

کلیلە وشەکان:

تۆمەت, بەرپرسارێتی, گوناهـ, ژن, دادپەروەری

پوختە

ئەم لێکۆڵینەوەیە باس لە پرسی تۆمەتبارکردنی حەوا بە گوناهی یەکەم دەکات لەسەر بنەمای دەقی قورئان و فەرموودەکانی، هەروەها کاریگەری ئەم تۆمەتە لەسەر لێکدانەوەی راڤەکارانی قورئان. ڕوونی دەکاتەوە کە تاوانەکە هاوبەش بووە لە نێوان ئادەم و حەوا، هەردووکیشیان تۆبەیان کردووە، هەروەها هیچ ئاماژەیەکی قورئانی نییە لەوەی دایکە حەواو دەستپێشخەری گوناهەکە بووبێت. سەبارەت بە فەرموودەی پێغەمبەر، فەرموودەیەکی سەحیح هەیە، بەڵام زانایان لێکیان داوەتەوە بەوەی تۆمەتبارکردن نییە، بەڵکو ڕوونکردنەوەو نیشاندانی خووێکی گشتی مرۆڤە، بەوەی مرۆڤ قابیلی هەڵەکردنە، ئەمەش وەک بناغەیەکی سەرەتایی بۆ دامەزراندنی سروشتی ململانێ و هاندانی مرۆڤ لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی زەوی، نەک تۆمەتێکی ڕەوشتی یان ئایینی بێت. لێکۆڵینەوەکە گەیشتە ئەوەی کە بەشی هەرە زۆری موفەسیرو ڕاڤەکارانی قورئان پشتیان بەم فەرموودەیە نەبەستووە لە لێکدانەوەی چیرۆکەکەدا، بەپێچەوانەوە، بیرۆکەی فریودانی حەوا بۆ ئادەم کاریگەریی چیڕۆکی ئیسڕائیلییە لەگەڵ ژینگەی دەوروبەری نووسەران بووە، نەک دەقێکی قورئان و فەرموودە. دواجار ئەم توێژینەوەیە گەیشتە ئەوەی ئیسلام دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ پرسی ژن کردووە، بەرپرسیارێتی گوناهی یەکەمی کردووە بە بەرپرسیارێتییەکی مرۆیی هاوبەش، کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان پیاو و ژندا ناکات، ئەگەر جیاوازییەکیش هەبێت زیاتر دەخاتە ئەستۆی پیاوان. لێکۆڵینەوەکە لە سێ بەش پێکدێت: (بەشی یەکەم: گوناهی یەکەم لە نێوان قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەردا. بەشی دووەم: کاریگەری فەرموودەکانی پێغەمبەر لەسەر ئاراستەی ڕاڤەکارانی قورئان. بەشی سێیەم: باشترین هەڵوێست – بێتاوانی حەوا و تۆمەتبارکردنی لەسەر بنەمای چوارچێوەو سیاقی دەقی قورئان).

داگرتنەکان

هێشتا داتای داگرتن بەردەست نییە.

چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرچاوە

عەلی جەعفەر نەجمەدین, trans. 2026. “تۆمەتبارکردنی حەوا لەنێوان دەقی قورئان‌و فەرموودەکانی پێغەمبەرو کاریگەری بەسەر ڕاڤەکارانەوە”. گۆڤاری توێژەر 9 (2): 374-403. https://doi.org/10.31918/twejer.2692.12.

توێژینەوە هاوشێوەکان

1-10 of 13

تۆ دەتوانیت گەڕانی پێشکەوتو کارا بکە بۆ دۆزینەوەی توێژینەوە هاوشێوەکان بەکار بهێنیت بۆ ئەم توێژیینەوەیە.